(سبەی):
ژنێك له لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه له رانیه كوژرا، پۆلیسیش ده‌ڵێت: بكوژه‌كه‌یان ده‌ستگیركردوه.
شۆڕش ئیسماعیل، وته‌بێژی پۆلیسی راپه‌ڕین به (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند؛ سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له شارۆچكه‌ی حاجیاوای سه‌ر به قه‌زای رانیه ژنێك له لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه كوژرا.
وتیشی: له دوای روداوه‌كه پۆلیس گه‌یشته شوێنی روداوه‌كه و بكوژه‌كه ده‌ستگیركرا كه ته‌مه‌نی (38) ساڵه و دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه.
وته‌بێژی پۆلیسی راپه‌رین ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و خێزانه خه‌ڵكی هه‌ولێر بون و به‌سه‌ردان هاتون بۆ رانیه و ئه‌و روداوه رویداوه.
به پێی ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین له شه‌ش مانگی رابردودا (19) هاوڵاتی له سنوره‌كه‌دا كوژراون یان خۆیان كوشتوه.