سبەینێ لە سەرجەم خوێندنگەکانى دەربەندیخان پشوە

(سبەى):

پەروەردەى دەربەندیخان بۆ سبەینێ سێشەممە پشوى فەرمى لە سەرجەم خوێندنگەکانى سنورى قەزاکە راگەیاند.

دواى ئەوەى ئێوارەى ئەمڕۆ دوشەممە دو بومەلەرزەی بەهێز زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی هەژاند کە بە وتەى بەڕێوەبەری كەشناسی سلێمانی گوڕی بومەلەرزەكە (6) پلە بوە بە پێوەری رێختەر، بەو هۆیەوە لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکان خەڵک بۆ پاراستنى خۆیان لە ئەگەرى دوبارەبونەوەى بومەلەرزە لەە ماڵەکانیان هاتونەتە دەرەوە.

بەهۆى بومەلەرزەكەوە دەیان هاوڵاتی لە شارەكانی هەڵەبجە و دەربەندیخان و سلێمانی سەردانی نەخۆشخانەیان كردوە كە چەند كەسێكیان برینداربون و هەر بەهۆى کاریگەرى بومەلەرزەکەوە پەروەردەى دەربەندیخان رایگەیاند؛ سبەینێ سێشەممە لەسەرجەم خوێندنگەکانى قەزاکە پشوە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە