(سبەی):
وه‌فدێكی مه‌كۆی هه‌ولێر سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌كات له هه‌ولێر و رایده‌گه‌یه‌نن: له‌ڕێگه‌ی ئه‌ندامانیان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند ده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی مه‌كۆی هه‌ولێری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی سێی كۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستانیان كرد له شاری هه‌ولێر و له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا دۆخی سیاسی هه‌رێمی کوردستان و خراپی گوزه‌رانی هاوڵاتیانی هه‌رێم و میكانیزمی چاره‌سه‌ركردنی دۆخی هه‌رێم تاوتوێكرا.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا گۆڕان و كۆمه‌ڵ جه‌ختیان كرده‌وه؛ كه له‌ڕێگه‌ی ئه‌ندامانیان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دەده‌ن و جگه له‌وه هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند دەده‌ن.