(سبەی):
پارێزگاری سلێمانی لە دەربەندیخانەوە رایدەگەیەنێت؛ بەشی یەکەمی ئەو بڕە بودجەیەی حکومەتی عێراق بۆ شارەکەی تەرخان کردوە گەیشتوە و ئەوەش دەخاتەڕو.
ئەمڕۆ چوار شەممە هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی سەردانى دەربەندیخانى کرد و لەگەڵ یەکە ئیدارییەکان کۆبوەوە و بەدواداچونى بۆ زیانەکانى بومەلەرزەکەى مانگى رابردو کرد و به (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند: هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ رودانی بومه‌له‌رزه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ قائیمقامی ده‌ربه‌ندیخان له په‌یوه‌ندیدا بون و ئه‌مڕۆ به شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی شاره‌كه‌یان به‌سه‌ركردوه‌ته‌وه و له نزیكه‌وه ئاگاداری ئه‌و زیانانه‌ن كه رودانی بومه‌له‌رزه‌كه به‌سه‌ر هاوڵاتیان و بینا حوكمیه‌كانی ده‌ربه‌ندیخاندا هێناویه‌تی.
وتی: “دوای كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ قائیمقامی ده‌ربه‌ندیخان و گوێبیستی كه‌موكوڕیه‌كانیان، هه‌شت پێداویستی سه‌ره‌كیمان بۆ شاره‌كه دابین كردوه”.
ئەوەشى خستەڕو؛ ئه‌و بودجه‌یه‌ی كه حكومه‌تی عێراق بۆ ده‌ربه‌ندیخان ئاماده‌ی كردوه به‌شی یه‌كه‌می گه‌یشتوه و ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێمیش په‌له بكات له قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوانی ده‌ربه‌ندیخان.