(سبەی):
پێنج كچی ئێزدی كه له ده‌ستی داعش رزگاركراون، ئه‌مرۆ گه‌یشتنه‌وه دهۆك، تا ئێستاش چاره‌نووسی زیاتر له سێ هه‌زار ئێزدی نادیاره.
حسێن قائیدی، به‌رپرسی نوسینگه‌ی كاروباری رفێندراوانی ئێزدی له دهۆك، به (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند؛ پێنج كچه ئێزدییه‌كه ته‌مه‌نیان له نێوان هه‌شت ساڵ بۆ (19) ساڵدایه و له ده‌وروبه‌ری موسڵ رزگاركراون.
قائیدی وتی: ئه‌و پێنج كچه خه‌ڵكی گونده‌كانی حه‌ردان و كۆچۆ و گر عوزێر و سۆلاغی سه‌ر به قه‌زای شه‌نگالن و له سێی ئابی (2018) كه‌وتونه‌ته ده‌ست داعش.
به‌پێی ئاماری نوسینگه‌ی كاروباری رفێندراوانی ئێزدی، تائێستا سێ هه‌زار و (200) هاوڵاتی ئێزدی له ده‌ستی داعش رزگاركراون و زیاتر له سێ هه‌زاریش بێسه‌روشوێنن.