(سبەی):
کارەبای کەرکوک لە دۆخێکی خراپدایە و لەماوەی چەند رۆژی رابردودا سەعاتەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی بۆ کەمتر لە پێنج سەعات لە شەو و رۆژێکدا کەمبوەتەوە.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، راكان جبوری پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت رایگه‌یاند: به‌هۆی ته‌قاندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك تاوه‌ری گواستنه‌وه‌ی كاره‌با له ناوچه‌كانی باشوری كه‌ركوك و پێدانی كاره‌با به حه‌ویجه و ناوچه‌كانی باشوری كه‌ركوك، به‌شه كاره‌بای سه‌نته‌ری پارێزگا كه‌می كردوه.
رایگه‌یاند: پێشتر له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنێكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه (200) مێگاوات كاره‌با به كه‌ركوك ده‌درا، به‌ڵام ئێستا ئه‌و بڕه بۆ (100) مێگاوات كه‌مبوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش هۆكارێكی دیکەی كه‌مبونه‌وه‌ی كاره‌بایه.
جبوری، ئاماژەی بەوەکرد؛ ئیداره‌ی پارێزگا له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه و زیادكردنی به‌رهه‌می كاره‌با له پارێزگای كه‌ركوك.