(سبه‌ی):
لاهور شێخ جه‌نگی، به‌رپرسی (ئاژانسی پاراستن و زانیاری_ زانیاری)، هێرشی توند ده‌كاته سه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان و به خیانه‌تكار و هۆكاری شكسته‌كانی (42) ساڵی رابردو تۆمه‌تباری ده‌كات.
لاهور شێخ جه‌نگی له وته‌یه‌كدا بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدانی حیزبه‌كه‌ی له راپه‌ڕین، ده‌ڵێت: پرۆژه‌ی ئابوری سه‌ربه‌خۆ له‌لایه‌ن پارتیه‌وه، بو به به‌ڵا بۆ خه‌ڵكی كوردستان و له (16)ی ئۆكتۆبه‌ریشدا پارتی ئاشبه‌تاڵێكی دیكه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان هێنا.
وتیشی: له‌دوای پاشه‌كشه‌ی حكومه‌تی عێراق له موسڵ و ناوچه كوردستانییه‌كان، نه‌وتی كه‌ركوك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به‌ته‌نیا فرۆشرا له‌لایه‌ن ئه‌ندازیارانی ئابوری سه‌ربه‌خۆ، به‌ڵام نه‌یانتوانی سود له‌و ده‌رفه‌ته وه‌ربگرن و به‌و هه‌مو نه‌وت و سامانه‌ی له‌به‌رده‌ستیان بو نه‌یانتوانی موچه‌ی ژیانێكی شایسته بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان دابین بكه‌ن.