له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
1
به‌ر له مه‌رگی نه‌وشیروان مسته‌فا، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌گه‌ر بێده‌نگیش بوبێ، له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه سڵی لێكراوه‌ته‌وه‌و ترسی هه‌بوه بۆیان، زۆر جار نه‌یاره‌كانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه ئاره‌زوی ئه‌وه‌یان ده‌كرد لانی كه‌م ئه‌و بێده‌نگیه سامناكه به وته‌یه‌كی رێكخه‌ری گشتی بڕه‌وێته‌وه.
دوای مه‌رگی نه‌وشیروان مسته‌فا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان تا راده‌یه‌كی زۆر له كاره‌كته‌رێكی بگۆڕه‌وه بوه به كاره‌كته‌رێكی وه‌ستاو، له راستیدا ئه‌مه په‌یوه‌ندی به رێكخه‌ری گشتی ئێستا و خانه‌ی راپه‌ڕاندنه‌وه نیه وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێك بۆ لێدانی ئه‌و كه‌سانه ئه‌وه ده‌كه‌نه بیانو، ئه‌وه په‌یوه‌ندی به دۆخی شێواوی ئێستاوه‌یه، كه مرۆڤ ناتوانێ چۆن ده‌ست به‌رێت بۆ ئه‌و هه‌مو كه‌م و كوڕی و كێماسیه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێویستی به گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ نێو خه‌ڵك، بۆ چاخانه‌ی مچكۆو چاخانه‌ی شه‌عب، بۆ لای میوه فرۆشه‌كان و دوكانداره‌كانی ناو بازاڕ تا بزانێ له وڵات چی ده‌گوزه‌رێت، هه‌ر حیزبێت له ئازاری خه‌ڵك دور كه‌وته‌وه، ئاگای له كێشه‌و ئاڕیشه‌كانی خه‌ڵك نه‌ما ناتوانێ رێبه‌رایه‌تی و رێنوێنی خه‌ڵك بكات.
2
ئه‌گه‌ر بونه ئۆپۆزسیۆن، هه‌ر بۆئه‌وه‌یه قسه بكرێت و ره‌خنه بگیرێت، ئه‌وه چ پێویست به بونه ئۆپۆزسیۆن بون ناكات، ئه‌وه‌تا لاهوری شێخ جه‌نگی و شانازی برایم ئه‌حمه‌د و قوباد تاڵه‌بانیش ره‌خنه ده‌گرن، كه‌واته ئه‌گه‌ر بونه ئۆپۆزسیۆن بون ته‌نیا له قسه‌ی بێكرداردا چڕبكرێته‌وه نه‌كرێت باشتره.
بونه ئۆپۆزسیۆن بون له ئێستادا پێویستی به رێبه‌رایه‌تی كردنی خه‌ڵكه، پێویسته سه‌ركرده‌كان و هه‌ڵسوڕاوه دیاره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌گه‌ر بڕیاره ببنه ئۆپۆزسیۆن له پێش خه‌ڵكه‌وه بن له رژانه سه‌ر شه‌قام، ناوه‌ندی ئه‌و رژانه سه‌ر شه‌قامه‌ش ده‌بێت پایته‌ختی هه‌رێم بێت، ئه‌و ده‌م شوێنه‌كانی تر.
له‌هه‌ولێرو دهۆك خه‌ڵك له په‌ل و پۆخراوه، ئه‌ركی هه‌ر حزبێكی ئۆپۆزسیۆن و جوڵانه‌وه‌یه‌كه ئه‌و كۆت و به‌نده بشكێنێت، ئه‌و ترسه ڕاو بنێت ، ده‌می خه‌ڵك واڵابكات بۆ هاوار كردن، ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌كرێت ئۆپۆزسیۆن بون چیه؟
3
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و هه‌ر ئۆپۆزسیۆنێكی تر، پێویسته به ده‌نگی به‌رز به نێچیرڤان و جێگره‌كه‌ی بڵێن بڕۆن، ئه‌وان خۆیان دان به شكستی خۆیاندا ده‌نێن، خۆیان ده‌سته پاچه‌ن له به‌رانبه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه‌كاندا، خۆیان باسی له ساڵی داهاتوی خراپتر ده‌كه‌ن، خۆیان نائومێدی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، ئایه هه‌ر ئه‌وه به‌س نیه كه ئه‌م حكومه‌ته هه‌ڵوه‌شێته‌وه و حكومه‌تی سێبه‌ر دروست بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی جێگره‌وه بێت.
ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان لانی كه‌م له‌و شوێنانه‌دا كه ده‌توانێ بۆ جێگره‌وه ئاماده سازی نه‌كات، ئۆپۆزسیۆن بون هیچ مانایه‌كی نیه.
من پێشتریش وتومه، پێویسته ئۆپۆزسیۆنی ئازا مه‌ودایه‌ك بداته ده‌سه‌ڵات، بۆ نمونه 3 بۆ 6 مانگ ئه‌گه‌ر هیچ گۆڕانكاریه‌كی بۆ نه‌كرا، لابدرێت، جا لادان به راپه‌ڕینه به خۆپیشاندانه یان هه‌ر رێگه‌یه‌كی دیكه.
روحی نه‌وشیروان مسته‌فا ته‌نها به لادانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته فاشیله ئاسوده ده‌بێت.
4
ئه‌مه‌ریكاو ئه‌وروپاش به‌ره‌به‌ره بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و ده‌م و چاوانه‌ی ماونه‌ته‌وه ناتوانن ئیداره‌ی وڵات بده‌ن، ناتوانن سوپای نیشتمانی دروست بكه‌ن ، ناتوانن موچه دابین بكه‌ن، ناتوانن خزمه‌تگوزاری بكه‌ن، ناتوانن نوێنه‌رایه‌تی كورد بكه‌ن بۆ گفتوگۆ له گه‌ڵ به‌غدا، كه‌واته ئۆپۆزسیۆن پێویسته چی بكات، وه‌ڵامه‌كه لای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئه‌و لایه‌نانه‌یه كه ده‌زانن دۆخه‌كه له بن به‌ست تێپه‌ڕیوه.