(سبەی):
جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێشنیازی كشانه‌وه له حكومه‌ت ئاڕاسته‌ی جڤاتی نیشتیمانی ده‌كات، هه‌فته‌ی داهاتوش جڤاتی نیشتیمانی بۆ په‌سه‌ندكردنی ئه‌و پێشنیازه‌كۆده‌بێته‌وه.
پاش كۆتایی هاتنی كۆبونه‌وه‌ی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، دڵخواز كاكه ڕه‌ش سكرتێری جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا پرسی كشانه‌وه له حكومه‌تی تاوتوێكرا و بڕیاردرا وه‌ك پێشنیاز ئاڕاسته‌ی جڤاتی نیشتیمانی بكرێت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، جڤاتی گشتی تاوتوێێ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوی هه‌رێمی كوردستانی كرد و جه‌ختی له‌سه‌ربه‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای تۆمارێكی خاوێن كرده‌وه.
به‌وته‌ی سكرتێری جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، هه‌فته‌ی داهاتو جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ په‌سه‌ندكردنی پێشنیازه‌كانی جڤاتی گشتی كۆده‌بێته‌وه و له‌و كۆبونه‌یه‌دا چه‌ند بریِارێكی گرنگ ده‌دات.
هه‌لومه‌رجی سیاسی ئه‌مڕۆی كوردستان‌و درێژه‌كێشانی قه‌یرانه سیاسی و ئیدارییه‌كان سه‌ختی ، ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی گه‌یانده ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه هه‌ر چی زوه هه‌نگاوه‌كانی بۆ ده‌ستپیكردنی قۆناغێكی نوێ ده‌ست پێبكات، چونكه هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌سته‌به‌كاربونی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاتێك گۆڕان بڕیاریدا له هێزێكی ئۆپۆزسیۆنه‌وه ببێته هێزێكی به‌شدار له حكمڕانی ته‌نها بۆ یه‌ك ئامانج بو ئه‌ویش گۆڕانكاری بو له سیستمی حكمڕانی هه‌رێمی كوردستان،
چه‌ند رۆژێكه هه‌وڵ و هه‌نگاوێكی جدی له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی قۆناغێكی نوێ ده‌ست پێبكات وه‌ك هێزێكی سیاسی كاریگه‌ر جا چی له پرۆسه‌ی سیاسیدابێت یان له‌هه‌رگۆڕانكارییه‌كدا له‌نه‌خشه‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان .
بەوتەی د. ره‌ئوف عوسمان، سه‌رۆكی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان: حكومه‌ت به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێت نه‌توانێت موچه بدات به خه‌ڵك و كێشه‌كانی زیاتر بێت و حكومه‌تی عێراق ئاماده نیه له‌گه‌ڵیدا دابنیشێت مانای وایه ئه‌م حكومه‌ته پاساوی مانه‌وه‌ی نه‌ماوه و ناتوانێت هیچ شتێك بكات بۆ خه‌ڵكی كوردستان.