(سبەی):
نزیكه‌ی (5) مانگه حكومه‌ت وه‌ڵامی نوسراوه‌كانی یه‌كێتی به‌ڵێنده‌ران نه‌داوه‌ته‌وه‌و به‌ڵێنده‌رانیش له‌رێی په‌رله‌مانه‌وه داوا له حكومه‌ت ده‌كه‌ن وه‌ڵامی داواكاریه‌كانیان بداته‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌په‌رله‌مانی كوردستان بەئیمزای دو په‌رله‌مانتاری تر، داواكاری لقی سلێمانی یه‌كێتی به‌ڵێنده‌رانی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردوه‌و تیایدا ئاماژه به‌وه كراوه كه به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه، به‌ڵێنده‌ران توشی گرفتی زۆر بونه‌ته‌وه، وه‌ك نه‌بونی به‌های چه‌كه‌كانیان له‌بانك، كه پێشتر پاره‌ی خۆیان بوه، یان گێرانه‌وه‌ی ئه‌و پارانه‌ی وه‌ك بارمته له‌بانكدا دایان ناوه.
داواش ده‌كه‌ن باجیان له‌سه‌ر هه‌ڵبگیرێت به‌و پێیه‌ی زۆربه‌ی پرۆژه‌كان له زه‌ره‌ردان و به‌های چه‌كی بانكیش بۆ نیوه كه‌متر دابه‌زیوه.
له (25) ته‌موزه‌وه یه‌كێتی به‌ڵێنده‌ران له‌كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت پێنج نوسراویان ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردوه‌و تا ئێستا وه‌ڵام نه‌دراونه‌ته‌وه.