“گۆڕان لە شەقام نزیكە و بڕیاری ئۆپۆزسیۆنبون داواكاری خەڵكە”

محەمەد تۆفیق رەحیم

(سبەى):

ئەندامێكی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ هەفتەی داهاتو جڤاتی نیشتیمانی بڕیاری ئۆپۆزسیۆنبون دەدات، ئەوەش داواكاری خەڵك و شەقامە بۆ ئەم قۆناغەی ئێستای هەرێمی كوردستان.

محەمەد تۆفیق رەحیم ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان لە لێدوانێكدا بۆ بەشی كوردی دەنگی ئەمەریكا، رایگەیاند؛ لەگەڵ ئەوەی بڕیارەكە درەنگ وەختە، بەڵام سەد لەسەد دڵنیام هەفتەی داهاتو جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بڕیاری ئۆپۆزسیۆنبون دەردەكات.

هەروەک رونیکردوەتەوە کە بڕیاری جڤاتی نیشتیمانی داواكاری مەكۆكان و جڤاتی گشتییە كە زۆرینەیان لەگەڵ ئەوەدان بزوتنەوەی گۆڕان ببێتەوە بە ئۆپۆزسیۆن، هەروەها بزوتنەوەی گۆڕان لە شەقامەوە نزیكە و بڕیاری ئۆپۆزسیۆنبونی لەم قۆناغەدا داواكاری خەڵكی كوردستانە.

محەمەد تۆفیق ڕەحیم ئاماژەی بەوەكردوە؛ بزوتنەوەی گۆڕان كە لە ئۆپۆزسیۆندا بوە كاریگەری زیاتر بوە وەك ئەوەی لەناو حكومەتدا بو.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە