(سبەى):
له دوای (16)ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه، تادێت دۆخی كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوات و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ هه‌نگاوێكی به ئاڕاسته‌ی باشكردنی دۆخه‌كه و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان نه‌ناوه، ئێستاش داواده‌كرێت ئه‌و به‌رپرسانه دووربخرێنه‌وه كه بونه‌هۆی له‌ده‌ستدانی نیوه‌ی خاكی كوردستان.
(16)ی ئۆكتۆبه‌ر به‌رئه‌نجامی ده‌سه‌ڵاتداری و شكستی (14) ساڵی دوای پرۆسه‌ی ئازادكردنی عێراقی هه‌ردو حيزبی حوكمڕانه، كه دۆخێكی نوێی بۆ كه‌ركوك و ناوچه كوردستانیه دابڕێنراوه‌كان هێناوه‌ته ئاراوه، شوان داودى په‌رله‌مانتاری كورد لە ئەنجومەنى نوێنەران دەڵێت؛ به‌هۆی شكسته زۆره‌كانیه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم چاوه‌ڕوانی هیچ هه‌نگاوێكی ئیجابی لێ ناكرێت، تا به‌قازانجی كوردی ناوچه دابڕێنراوه‌كان بیكات.
داودى دەلێت:”ده‌بێت چاره‌سه‌ره‌كان له‌خودی ئه‌م ناوچانه و له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كان پێی بگه‌ین”.
به‌بڕوای شاره‌زایانی یاسا و كارگێڕی په‌نابردن بۆ چاره‌سه‌ری ده‌ستوری و یاسا كارپێكراوه‌كانی عێراق رێگه چاره‌ی گونجاون بۆ راستكردنه‌وه‌ی باری لاری كورد له‌ناوچه دابڕێنراوه‌كان، به‌مه‌رجی دورخستنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی كه هۆكاری شكسته‌كانی (16)ی ئۆكتۆبه‌ر بون، چونكه هیچ متمانه‌یه‌كیان نه له‌لای خه‌ڵك و نه له‌لای ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌تی به‌غدا نه‌ماوه.
لەوبارەیەوە یاساناس عەبدولڕەحمان خەلیفە، بەپێویستى دەزانێت لیژنە و نوێنەرانى نوێ بچنە گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ بەغدا بۆ چەسپاندنى دەستور و چارەسەرى کێشەکان.
(14) ساڵ له حكومڕانی شكستخواردوی پارتی و یه‌كێتی له‌كه‌ركوك و ناوچه كوردستانیه دابڕێنراوه‌كان كه له‌و ماوه‌یه‌دا نه‌ك مامه‌ڵه‌یه‌كی دروستیان له‌گه‌ڵ پێكهاته جیاوازه‌كان نه‌كرد، به‌ڵكو له جێی ئومێد و متمانه‌ی كوردیش نه‌بون، ئه‌نجامی ده‌سه‌ڵاتدارییان (16)ی ئۆكتۆبه‌رو له‌ده‌ستدانی له (51%)ی خاكی كوردستان بو.