(سبەی):
ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێتی ته‌ڤگه‌ری ئازادی به‌زاندنی خاكی هه‌رێم له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه ئیدانه ده‌كات و راشیده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌و له‌شكركێشیه به ئاگاداری ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمه
ره‌حمان ره‌سوڵ، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێتی ته‌ڤگه‌ری ئازادی رایگەیاند؛ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم ئه‌وه‌نده نه‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ری وڵاتانی دراوسێ و ده‌بێت فه‌رمانده‌یی هاوبه‌شی هه‌ر سێ هێزی پێشمه‌رگه و شه‌ڕڤان و گه‌ریلا پێكبهێنرێت.
وتیشی: له‌شكركێشی توركیا بۆ هه‌رێم به ئاگاداری ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمه.
ئاماژەی بەوەشکرد، توركیا له هه‌رێمدا چه‌ندین باره‌گای سه‌ربازی هه‌یه و ده‌بێت له دژی ئه‌و له‌شكركێشییه‌ی توركیا هه‌ڵوێست بنوێنرێت.