لەپێناو خوشکەکەیدا خۆى کردە قوربانى

هانیە لەسەر تەختى نەخۆشخانەش ئامێز بۆ خوشکە بچوکەکەى دەکاتەوە

(سبەى):

هانیە کیژۆڵەیەکی تەمەن (13)ساڵی خەڵکی شاری سەرپێلى زەهاوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان کە بەهۆی رزگارکردنی خوشکە سێ ساڵانەکەی لە کاتی بومەلەزەکەدا ئفلیج دەبێت.

هانیە ساتی روداوى بومەلەرزەکەى مانگى رابردو دەگێڕێتەوە و دەڵێت: “لە کاتی بومەلەرزەکەدا هەمومان رامانکردە دەرەوە، بەڵام لەو کاتەدا بیرم کەوتەوە کە خوشکە بچوکەکەم جێماوە، بۆیە بەپەلە گەڕامە رزگاری بکەم”.

هانیە کتێک باوەش بە خوشەکە بچوکەکەیدا دەکات و دەیەوێت لە ماڵەکە بڕواتە دەرەوە ئاسنێکی خانوەکەیان بەرپشتی دەکەوێت و دواتر لە نەخۆشانە دەردەکەوێت بەهۆی ئەو روداوەوە ئیفلیج بوە و چیتر ناتوانێت لەسەر قاچەکانی بوەستێت.

ئەو کە ژیانى خۆى خستوەتە مەترسیەوە و ئێستا بوەتە یەکێک لە قوربانیانى بومەلەرزەکە بە “هانیەی لەخۆبوردو” ناوبانگی دەرکردوە و دەڵێن؛ ئەگەر مرۆڤ خوشکی ئاوای هەبێت کێوی بێستونیش دەتوانێت پشتی پێبەستێت.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە