(سبەی):
بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایەتی دژی له سێداره‌دانی هاوڵاتییه‌كی وڵاته‌كه‌ی له عێراق، حكومه‌تی سوید بانگهێشتی باڵیۆزی عێراق له ستۆكهۆڵم ده‌كات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: له‌به‌رامبه‌ر له سێداره‌دانی هاوڵاتیه‌كی وڵاته‌كه‌یان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقه‌وه، بانگهێشتی باڵیۆزی عێراق له ستۆكهۆڵم ده‌كه‌ن و یاداشتی ناڕه‌زایەتی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به‌و دۆسیه‌یه، مارگۆت ۆلسترۆم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید رایگه‌یاند: سزای كوشتن سزایه‌كی نامرۆڤانه‌یه و هیچ پاساوێكی نیه، بۆیه سوید و وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا به‌توندی ئیدانه‌ی جێبه‌جێكردنی سزای كوشتن ده‌كه‌ن.
رۆژی پێنجشه‌مه‌ی رابردو ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراق له سێداره‌دانی (38) كه‌سی له‌سه‌ر دۆسیه‌ی تیرۆر راگه‌یاند، جێبه‌جێكردنی ئه‌و سزایه كاردانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا، كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ئیدانه‌ی كرد و داوای كرد سزای له سێداره‌دان رابگیرێت.