(سبه‌ی):
له ماوه‌ی مانگێكدا له كه‌ركوك، (21) ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان له شوێن و گه‌ڕه‌كه جیاوازه‌كان دزراون، له‌لایه‌ن هه‌ڵۆی كه‌ركوك و پۆلیسی هاتوچۆوه ده‌ستبه‌سه‌ر (12)ی ئۆتۆمبێلدا بگرنه‌وه
.
عه‌قید شێرزاد ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگاكه، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: به فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، سیستمی هه‌ڵۆی كه‌ركوك كه‌وتوه‌ته‌وه كار و هه‌وڵده‌ده‌ن له‌ڕێگه‌ی په‌ره‌پێدانیه‌وه كۆنترۆڵی زیاتری شاره‌كه بكه‌ن و رێگه له دزینی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان بگرن.
رونیشیكرده‌وه كه ئه‌و 21 ئوتومبیله له 1/11 تاوه‌كو 21/11 دزراون و هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه سێكته‌ره‌كانی په‌یوه‌ندیدار به هاتوچۆ له كه‌ركوك زۆر باش نین و چه‌ندین رێگای لاوه‌كی هه‌ن كه خۆڵ و خاشاكن و كۆنترۆڵ نه‌كراون.
عه‌قید شێرزاد ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه سیسته‌می هه‌ڵۆی كه‌ركوك به هاوكاری له‌گه‌ڵ فیرقه‌ی (2) ی دژایه‌تیكردنی تیرۆر له كه‌ركوك كه‌وتوه‌ته كار و تاڕاده‌یه‌ك كۆنترۆڵی كه‌ركوك كراوه و له‌ماوه‌ی (15) رۆژدا توانراوه ده‌ست بگیرێته‌وه به‌سه‌ر (12) ئوتومبیلی دزراودا.