عومەر عەلی محەمەد
روداوی (16)ی ئۆكتۆبه‌ر خاڵێكی وه‌رچه‌رخانی گرنگه بۆ ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ت و پارته سیاسیه‌كان و هاوڵاتیانی هه‌رێم به شێوه‌یه‌كی گشتی، پاش (26)ساڵ له حوكمڕانی یه‌كێتی و پارتی له هه‌رێمی كوردستاندا، هه‌مو لایه‌نی سیاسی و ئابوری و سه‌ربازی به شێوه‌یه‌كی گشتی كه‌وته به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه، ئایا ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی به‌درێژایی زیاتر له چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك زیاتر بنیاتی ناوه به‌رگه‌ی چه‌ند ده‌گرێت و ده‌توانێت خۆڕاگربێت له به‌رامبه‌ر فشاره ده‌ره‌كیه‌كاندا؟
به‌ڵام به‌دا‌خه‌وه ئه‌وه‌ی بینرا ته‌نها سه‌رابێك بو، چونكه له یه‌كه‌م كاتژمێری جوڵه‌ی هێزه‌كانی دوژمن حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ك شێره به‌فرینه له به‌رده‌م هێزێكی ناڕێكخراوی میلیشیای لاوازی وه‌ك حه‌شدی شه‌عبیدا هه‌ره‌سی كرد‌و توایه‌وه، نیوه‌ی خاكی هه‌رێمی كوردوستانی له ده‌ستدا، (550)بیره نه‌وتی رۆیشت، خاڵه سنوریه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كانی راده‌ستكرد، واته زۆرینه‌ی هێزی سه‌ربازی و ئابوری له ده‌ستدا، كه‌واته له ئێستادا حكومه‌ت چی ماوه‌ته‌وه؟ له‌وه‌ش خراپتر ئه‌وه‌یه كه پلانی ئاینده‌ی ده‌سه‌ڵات له به‌غدا ئه‌وه‌یه قۆناغ به قۆناغ كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له ئاینده شتێك نه‌مێنێت به‌ناوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردوستان، به‌ڵام لێره‌دا ده‌كرێت بپرسین ئایا یه‌كێتی و پارتی وه‌ك دو هێزی به‌پرسیار له ئاینده‌ی چاره‌نوسی گه‌لی كورد له هه‌رێمی كوردوستاندا، چیان له سه‌ر دۆخه‌كه وت و پلانیان چیه بۆ ئاینده؟ ئایا چۆن ده‌توانن ئه‌م دۆخه تێپه‌ڕێنن؟ یان به چ ئالیه‌تێك بتوانن كۆده‌نگیه‌كی نیشتمانی دروست بكه‌ن بۆ تێپه‌ڕاندنی دۆخه‌كه؟
ئه‌وه‌ی كه بینیمان ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه بو، هه‌ردو پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كه سه‌ڕای ته‌خوینكردنی یه‌كترو هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه‌یان خۆیان بدزنه‌وه له به‌رپرسیارێتی، له دیوێكی تره‌وه به‌هه‌مان گوتار‌و ریتم و ده‌م و چاوه‌وه هاتنه‌وه سه‌ر شانۆ‌و درێژه‌یان به كاره‌كانیاندا. پارته سیاسیه‌كانی تریش هیچیان هه‌تا ئێستاش به‌رنامه‌یه‌كی رۆشنیان نه‌بوه بۆ دۆخه‌كه‌و نازانن چۆن به‌ره‌و ئاینده هه‌نگاو هه‌ڵبگرن، هه‌ندێك له حیزبه سیاسیه‌كان هه‌تا ئێستاش پڕۆژه‌ی چاكسازی ده‌ده‌نه په‌رله‌مان یان ئاماده‌ن پێشوازی له وه‌فده‌كانی یه‌كێتی و پارتی بكه‌ن بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر دۆخی ئێستا یان شێوازی پێكهێنانه‌وه‌ی حكومه‌ت یان چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌غدا، پێموایه زه‌مه‌نی هه‌مو ئه‌و شتانه به‌سه‌رچوه، له دوای (16)ی ئۆكتۆبه‌ر هه‌مو شته‌كان گۆڕاون، هه‌مو كه‌سێك و لایه‌نێكیش به‌تایبه‌ت دو پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌و به‌تایبه‌تیش پارتی به‌باشی ناسراون، پاش تێپه‌ڕبونی (26) ساڵ به‌سه‌ر حوكمڕانی یه‌كێتی و پارتی ئیتر كاتی زێڕینی ئه‌م دو حیزبه كۆتاییان هات، به درێژایی ئه‌و ساڵانه ئه‌وان تاقیكرانه‌وه، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئابوری و مه‌عریفی هه‌موی له ده‌ست ئه‌واندابو، سه‌رچاوه‌كانی هێز هه‌موی له ژێر هه‌ژمونیاندا بو، (16)ی ئۆكتۆبه‌ر زه‌نگی كۆتایی بو، ئه‌نجامی كه‌وتنیان راگه‌یه‌ندرا، ئه‌وان ته‌واو بون، ئیتر ئه‌وان ناتوانن دۆخه‌كه چاك بكه‌نه‌وه، چونكه ئه‌وان هه‌ر هه‌مان كاراكته‌ری رابردون هه‌مان عه‌قڵیه‌تیان هه‌یه، به‌هه‌مان دیدو ئایدیاوه سیاسه‌ت ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر سه‌یریان بكه‌یت ئێستاش هه‌ر شه‌ڕی خه‌وه بچوكه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن، ئاماده‌ی هیچ گۆڕانكاریه‌ك نین، هیچ پلانێكیان بۆ ئاینده نیه، له عه‌قڵیه‌تی ئه‌واندا شتێك نیه به‌ناوی پلانی ئاینده بۆ رزگاركردنی نیشتمان و نه‌ته‌وه له‌و قه‌یرانه گه‌وره‌ی ئێستا تیای ده‌ژی، كه‌واته لێیان گه‌ڕێن باخۆیان چۆن تێكیانداوه با هه‌ر خۆیان چاكی بكه‌نه‌وه.
ئه‌م دۆخه چاوه‌ڕوانی هێزێكی نوێیه كه خۆی نمایش بكات و رابه‌رایه‌تی خه‌ڵك بكات بۆ رزگاری ئه‌و هێزه نوێیه نابێت هه‌ڵه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كان له رابردودا دوباره بكاته‌وه ده‌بێت به پلان و ستراتیجیه‌تێكی نوێ بێته ئارا، دوربێت له حقدو بوغزی رابردو، بۆ ئاینده بژی و ته‌نها ئامانجیشی بنیاتنانی كوردستانێكی نوێ بێت له‌ژێر سایه‌ی سیستمێكی دیموكراسی و داد په‌روه‌ر، ئه‌و هێزه نوێیه ده‌بێت نوێنه‌رایه‌تی هه‌مو خه‌ڵكی كوردستان بكات، واته ده‌بێت له نوێنه‌ری سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان پێكبێت، ئامانجی یه‌كه‌میش پاراستنی كوردستان بێت له توندوتیژی، چونكه له رابردودا توندوتیژیه‌كان هیچیان لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه‌و نمونه‌ی وڵاتانی یه‌مه‌ن و سویاو لیبیا له به‌رچاوه كه توندوتیژی چ كاره ساتێكی دروست كردوه، له‌به‌رئه‌وه ته‌نها رێگه خه‌باتی مه‌ده‌نیه، خه‌باتی مه‌ده‌نی باشترین رێگه‌یه‌و زۆریش كاریگه‌ره بۆ چاكسازی و گۆڕینی ده‌سه‌ڵات و ده‌توانرێت ئه‌گه‌ر به پلان بێت و هێزی مه‌ده‌نی سه‌رپه‌رشتی بكات به كه‌مترین كات ئامانجه‌كانی بپێكێ و ده‌سه‌ڵات ناچار بكات كه ملكه‌چی داواكانی جه‌ماوه‌ر بێت.