هۆشیار عەبدوڵا: دەنگۆی هێرشكردنە سەر هەرێم دورە لە راستیەوە

(سبەى):

پەرلەمانتارێک رایدەگەیەنێت؛ دەنگۆی هێرشكردنە سەر هەرێم لەلایەن هێزەكانی عێراقەوە دورە لە راستیەوە و دەڵێت: “بڵاوكردنەوەی ئەو دەنگۆیانە تەنها بۆ ترساندنی خەڵكى كوردستانە”.

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند؛ دەنگۆی هێرشكردنە سەر هەرێمی كوردستان لەلایەن هێزەكانی عێراقەوە دورە لە راستیەوە و تەنها سیناریۆیەكی میدیاییە.

هۆشیار عەبدوڵا لەو لێدوانەیدا بۆ (تۆڕى میدیاى گۆڕان) وتى: “ئەو هەواڵانەی لەبارەی هێرشكردنەسەر هەرێمی كوردستان لەلایەن هێزەكانی  عێراقەوە بڵاو دەكرێنەوە پڕوپاگەندەن و تەنها بۆ ترساندنی خەڵكە”.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە