(سبەی):
سه‌ر لەبه‌یانی ئه‌مڕۆ بۆ سێیه‌م رۆژ، دژی نه‌بونی خزمه‌تگوزاری و موچه‌ی مامۆستایان و كاره‌با و رژانی خوێنی خۆپیشانده‌رانی دوێنێ، خۆپیشاندان له رانیه ده‌ستیپێكردوه.
ئەمڕۆ چوارشممە جارێکی دیکە خۆپیشاندان لە رانیە دەستی پێکردوە و باره‌گای حیزبی سۆسیالیست سوتێندرا و خۆپیشاندەران جەخت لە داواکارییەکانیان دەکەنەوە.
له راگه‌یه‌نراوێكدا به‌ره‌ی داكۆكی له مافی خه‌ڵك له رانیه سه‌باره‌ت به روداوه‌كانی دوێنێ و شه‌هیدكردن و بریندارانی خۆپشانده‌ران، رایگه‌یاندوه؛ رۆژی رابردو خوێنی چه‌ندین هاوشاری رانیه به ده‌ستی چه‌كدارانی یه‌كێتی و پارتی رژێنرا و بۆ رێگریكردن لە خوێنڕشتنی زیاتر داواده‌كه‌ن، هێزه چه‌كداره‌كان بچنه ده‌ره‌وه‌ی رانیه.
هەروەک داوا دەکەن سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی راپه‌رین و قائیمقامی رانیه ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه، چونكه “لاوازبون له ئیداره‌دانی روداوه‌كانی دوێنێ و بۆ چركه‌یه‌كیش گوێبیستی ده‌نگی هاوڵاتیانی ناڕازی نه‌بون”.
لە لایەکی دیکەوە هه‌ژار مه‌رگه‌یی، هه‌ڵسوڕاوی گۆڕان له رانیه به (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند؛ سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ خۆپیشانده‌ران هێرشیانكرده سه‌ر مه‌كۆی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و به‌ردبارانیان كردن، به‌ڵام ئه‌ندامانی ناو مه‌كۆ به نوقڵ و شیرینی پێشوازیان له خۆپیشانده‌ران كرد و به‌و هۆیه‌وه هیچ پێكدادانێك روینه‌دا.
هاوكات، قائیمقامی رانیه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتى: “به‌هه‌مو لایه‌ك هه‌وڵده‌درێت بارودۆخه‌كه ئاسایی بكرێته‌وه و ئارامیی بگه‌ڕێته‌وه”.