پەرلەمانتاران: ده‌بێت حوکمی عورفی کۆتایی پێبێت

بڵاوکردنەوەی هێز، دۆخەکەی ئاڵۆزتر کردوە

(سبەی):

ژمارەیەک پەرلەمانتاری فراکسیۆنە جیاوازەکانی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنن: خۆپیشاندانی چین و توێژەکانی کۆمەڵی کوردستان، لەپێناو ژیانێکی دادپەروەرانە و ئازاد و بەشکۆدایە و پشتیوانی خۆیان بۆ خۆپیشاندانی ناتوندوتیژی دوپات دەکەنەوە.

ئەو پەرلەمانتارانە بەپێویستی دەزانن؛ حکومەت لەوکارانە رابوەستێت و وەڵامی داواکارییەکانی خەڵک بداتەوە و بانگەواز بۆ نەتەوەیەکگرتوەکان و نوێنەری وڵاتان لەکوردستان دەکەن، فشاری خۆیان بۆسەر دەسەڵاتدارانی هەرێم توندبکەنەوە، لە پێناو پاراستنی مافی هاونیشتمانیانی کوردستان.

پەرلەمانتاران؛ پێداگری لە رەوایەتی داوای خۆپیشاندەران دەکەن و پشتیوانی هەمو جوڵەیەکی مەدەنی ناتوندوتیژی دەبن و داوایان وایە، شێوازی مەدەنییانەی ناڕەزایەتییەکان و دامودەزگا حکومییەکان و ناحکومییەکان بپارێزین، چونکە گۆڕینی شێوازی مەدەنییانەی خۆپیشاندانەکان بۆ توندوتیژی لە بەرژوەندی مانەوەی گەندەڵکارانە.

راگه‌یاندراوێك له‌ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری كوردستانه‌وه‌

هاونیشتمانیانی کوردستان، هەرێمەکەمان، بەبارودۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت، ژیان و گوزەرانی موچەخۆران و مامۆستایان لەئاستێکی زۆر خراپدایە، سەرباری خراپی و کەمی خزمەتگوزارییەکان، حکومەت لە دابینکردنی موچە و هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی یاسایی و سیاسی، لە بەرانبەر خەڵکدا شکستی خواردوە، بۆیە خۆپیشاندانی چین و توێژەکانی کۆمەڵی کوردستان، لەپێناو ژیانێکی دادپەروەرانە و ئازاد و بەشکۆدایە، ئێمه‌ پشتیوانی ناتوندوتیژین، بەڵام کاردانەوەی دەسەڵات توندوتیژانە ونامرۆڤانە  و دورلە بەها یاسایی و دیموکراسییەکانە.

سەرباری شەهیدکردن و بریندارکردنی خەڵکی مەدەنی، کە پێویستە  بکوژەکان و تەقەکەران بگیرێن و دادگایی بکرێن، هاوزەمان پرۆسەیەکی رەشبگیر، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستی پێکردوە، پەرلەمانتار، مامۆستا، چالاکوانی سیاسی و خەلکی مەدەنی روبه‌ڕوی رفاندن بونەتەوە، دورلە یاسای ژمارە (35)ی رۆژنامەوانی چەند کەناڵیکی  میدیایی داخراون، ئێمە بەتوندی ئیدانەی هەمو ئەو کارە نامەدەنی و نایاساییانە دەکەین و بەرپرسیارێتی و سەلامەتی گیانی سەرجەم گیراوەکان  و ئاشکراکردنی چارەنوسیان لە ئەستۆی دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتدایە.

پێویستە حکومەت، لەوکارانە رابوەستێت و وەڵامی داواکارییەکانی خەڵک بداتەوە، بانگەواز بۆ نەتەوەیەکگرتوەکان و نوێنەری وڵاتان لەکوردستان دەکەین، فشاری خۆیان بۆسەر دەسەڵاتدارانی هەرێم توندبکەنەوە، لە پێناو پاراستنی مافی هاونیشتمانیانی کوردستان.

ئێمە پێداگری لەڕەوایەتی داوای  خۆپیشاندەران دەکەین و پشتیوانی هەمو جوڵەیەکی مەدەنی ناتوندوتیژی دەبین، هاوکات داوامان وایە، شێوازی مەدەنییانەی ناڕەزایەتییەکان و دامودەزگا حکومییەکان و ناحکومییەکان بپارێزین، گۆڕینی شێوازی مەدەنییانەی خۆپیشاندانەکان بۆ توندوتیژی لە بەرژوەندی مانەوەی گەندەڵکارانە.

ئێمە هەمو رێگایەکی پەرلەمانی، بۆ داکۆکی لە هاونیشتمانیان و ئازادی میدیا و کاری سیاسی دەگرینەبەر و پێویسته‌ په‌رله‌مان له‌زوترین كاتدا، له‌سه‌ر دۆخی ئێستا كۆبێته‌وه‌ و ده‌بێت حوکمی عورفی کۆتایی پێبێت و سەروەری یاسا و حوکمی مەدەنی  بەرقەرابێت.

 

ئومێد حه‌مه‌ عه‌لی

هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی

عادل عه‌زیز

ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی

گه‌شه‌ دارا حه‌فید

ئێڤار ئیبراهیم

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح

د.په‌ری ساڵح موفتی

عومه‌ر عینایه‌ت

زولفا مه‌حمود

په‌روا عه‌لی

سالار مه‌حمود

د.شێركۆ حه‌مه‌ ئه‌مین

د.شێركۆ جه‌وده‌ت

مریه‌م سه‌مه‌د

قاره‌مان قادر

بێستون فایه‌ق

عبدولره‌حمان عه‌لی

منیره‌ عوسمان

د.جوان اسماعیل

نه‌جیبه‌ له‌تیف احمد

د. به‌هار مه‌حمود

سۆران عومه‌ر

مه‌حمود حاجی عومه‌ر

رۆزا مه‌حمود

ئەنوەر قادر

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە