(سبەی):
ژماره‌یه‌كی زۆر له فه‌رمانده و ئه‌فسه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی ناوخۆ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بانگه‌واز ده‌كه‌ن كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌قه له خۆپیشانده‌ران ناكه‌ن و رایدەگەیەنن: ئه‌ركی هێزه ئه‌منییه‌كان پاراستنی سه‌ر و ماڵی هاوڵاتیانه، نه‌ك ته‌قه‌كردن له‌سه‌ر خۆپیشانده‌ران له‌سه‌ر سوتاندنی باره‌گای حیزبی.
ئه‌فسه‌رێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویەتی: ئه‌ركی ئێمە پاراستنی سه‌رو ماڵ و گیانی هاوڵاتیانه و هه‌رگیز نابینه هه‌ڕه‌شه بۆ گیانی خه‌ڵكی بێتاوانی ئه‌م هه‌رێمه، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی فه‌رمانی حیزب و ته‌قه‌كردن له خۆپیشانده‌ران كه به‌هۆی بێ خزمه‌تگوزاریی و نه‌بونی موچه‌وه دژ به حكومه‌ت خۆپیشاندان ده‌كه‌ن.
ئه‌فسه‌رێكی دیکەی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر هه‌رچی باره‌گای حیزب هه‌یه ته‌فروتونا بكرێت، ئاماده نیه په‌نجه له گه‌نجێكی خێرله خۆنه‌دیوی ئه‌م وڵاته‌بدات.
یه‌كێكی دیکە، له ئه‌فسه‌رانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌ڵێت: هه‌رچی باره‌گای حیزب هه‌یه خاپور بكرێن ئاماده نییه لوله‌ی تفه‌نگه‌كه‌ی روبكاته گه‌نجێكی وڵاته‌كه‌ی و شانازیش به هه‌ڵوێسته‌كه‌یه‌وه ده‌كات.
یه‌كێكی دیکە له كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی ئه‌وه‌ی نوسیوه‌كه هیچ كاتێك ئاماده نییه روی چه‌كه‌كه‌ی بكاته خه‌ڵكی بێتاوانی وڵاته‌كه‌ی وه‌ك خۆی ده‌ڵێت: كاتێك خۆپیشانده‌ران به‌سوتانی فه‌رمانگه‌یه‌ك دڵی ئارام بێت بابی سوتێنێت كێشه نیه، له‌وه باشتره ژیان له مرۆڤێك بسێنیته‌وه.
جگه له كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ژماره‌یه‌كی زۆر له فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌ش له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ره‌تیده‌كه‌نه‌وه به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌رانی هه‌رێمه‌كه‌یان توندوتیژیه‌ك ئه‌نجامبده‌ن.
ئه‌فسه‌رێكی پێشمه‌رگه، له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك وه‌ك خۆی ده‌ڵێت: رۆژ رۆژی هه‌ڵوێسته، ئه‌و بۆ ئه‌وه نه‌بوه‌ته ئه‌فسه‌ر لوله‌ی تفه‌نگه‌كه‌ی بكاته گه‌نجه گیرفان به‌تاڵه‌كانی نیشتمانه‌كه‌ی تكایه ئه‌ی هه‌ڤاڵی پێشمه‌رگه‌ی گیرفان به‌تاڵ.
پێشمه‌رگه‌یه‌كی دیکە دەڵێت: كه بوم به پێشمه‌رگه سوێندم خوارد لوله‌ی تفه‌نگه‌كه‌م روی له دوژمنان بێت نه‌ك هاوڵاتی وڵاته‌كه‌م، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت: ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هاوڵاتیانی ئه‌م هه‌رێمه بچنه سه‌ریشی ئاماده‌نییه لوله‌ی تفه‌نگه‌كه‌ی به‌رز بكاته‌وه.
پێشمه‌رگه‌یه‌كی دیکە، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك وه‌ك خۆی ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر (100) ساڵ خۆپیشاندان بێت لوله‌ی تفه‌نگه‌كه‌ی به‌كار ناهێنێت چونكه هه‌ق به خه‌ڵكی برسییه نه‌ك به خاوه‌ن تانكه‌رو مه‌سفاكان.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له زۆربه‌ی شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێم دژ به حكومه‌ت خۆپیشاندان كرا، ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمیش له بری جێبه‌جێكردنی داواكاریه‌كانیان هێزێكی زۆریان له شار‌و شارۆچكه‌كان كۆكردوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به زه‌بری هێز كۆتای به ناره‌زایه‌تی و خۆپیشاندان بێنن.