(سبەی):
كۆمیته‌ی جیهانی به‌رگریی له رۆژنامه‌نوسان له‌سه‌ر هێرشكردنه سه‌ر رۆژنامه‌نوسان و میدیا له هه‌رێمی كوردستان دێته ده‌نگ و ئیدانه‌ی هێرشكردنه سه‌ر رۆژنامه‌نوسانی (تۆڕی میدیای گۆڕان) ده‌كات.
كۆمیته‌ی جیهانی به‌رگریی له رۆژنامه‌نوسان (سی پی جه‌ی)، رایگه‌یاندوه: ئیدانه‌ی داخستنی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و هێرش بۆسه‌ر ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه ده‌كه‌ن كه له هه‌رێمی كوردستان روماڵی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی خه‌ڵك ده‌كه‌ن.
شه‌ریف مه‌نسور به‌رپرسی كۆمیته‌ی به‌رگری له رۆژنامه‌نوسان له رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا له واشنتۆنه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، هێزه ئه‌منییه‌كان و ئاسایش له چه‌مچه‌ماڵ و قه‌ڵادزێ و هه‌ڵه‌بجه هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر پێنج رۆژنامه‌نوسی (تۆڕی میدیای گۆڕان)، له‌و كاته‌ی كه سه‌رقاڵی كاری رۆژنامه‌وانی و روماڵی خۆپیشاندانه‌كان بون.
هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه كردوه كه ده‌سه‌ڵاتداران به نوسراوێكی ساخته و به ناوی پارێزگاری سلێمانییه‌وه كه‌ناڵی(NRT)یان داخستوه.
سی پی جه‌ی داوا له حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم ده‌كات ده‌ست له رێگریی و بێزاركردنی میدیا هه‌ڵبگرن و لێبگه‌ڕێن رۆژنامه‌نوسان ئازادانه و به‌بێ ترس كاری خۆیان بكه‌ن.