(سبەی):
رودا‌وەكانی ئه‌م دواییه‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌رنجی توێژه‌رانی دنیای ده‌ره‌وه‌ی به‌لای خۆیدا راكێشاوه، به‌تایبه‌تیش كه ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان له ئیداره‌دانی ژیانی سه‌ره‌تایی خه‌ڵك شكستیانهێنا و خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌كان گه‌یشتنه لوتكه و دۆخی دارایی خه‌ڵك به‌ته‌واوی هه‌ره‌سیهێنا.
مایكڵ رۆبن، توێژه‌ری ئه‌مەریكایی له وتارێكدا سه‌باره‌ت به روداوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دەڵێت: دیموكراسیه‌تی كوردستان كورتی هێنا و ده‌سه‌ڵات له نێوان دو حیزب‌دا دابه‌شكرا، له‌وه‌ش زیاتر دو بنه‌ماڵه ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌مو جومگه‌كانی حوكمڕانیداگرت، پاشه‌كشه‌ی دیموكراسی گه‌یشته لوتكه، كاتێك بارزانی پاش دو ساڵ درێژكردنه‌وه‌ش ئاماده نه‌بو ده‌ستبه‌رداری كورسیه‌كه‌ی بێت، كوردستان بوه‌ته شوێنێكی مه‌ترسیدار بۆ رۆژنامه‌نوسانی سه‌ربه‌خۆ و ئازاد، كوردستان توشی قه‌یرانێكی ئابوری و دارایی سه‌ختكرا و ئابوریه‌كه‌ی وێران بو، ئێستا زیاتر له (٢٠) ملیار دۆلار قه‌رزاره و وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان هه‌ڵاتون و خه‌ڵك موچه‌ی پێ‌نادرێت، دۆخه‌كه‌ش به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت. ئه‌نجامدانی رێفراندۆمیش به بێ پلان و ئاماده‌كاری و پاڵپشتی هه‌رێمی بچوككرده‌وه و له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی دایبڕی. حكومه‌تی هه‌رێم پاش له ده‌ستدانی زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌ی داهاته‌كانی ئێستا مایه‌پوچ بوه و ناتوانێ له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێت.
هەروەها نوسیویەتی “ئه‌وه هه‌ڵه‌یه گله‌یی له به‌غداد بكه‌یت، چونكه هه‌رێم خۆی ئیداره‌یه‌كی خراپی داهاته‌كانی كردوه و كێشه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا دروستكردوه، به تایبه‌ت دوای بڕیاری سه‌ربه‌خۆ فرۆشتنی نه‌وت له (٢٠١٤)دا، خه‌رجیه‌كی بێ به‌رنامه هه‌یه ته‌نانه‌ت بارزانی ساڵانه‌كه‌ی له سه‌رۆكی ئه‌مەریكا زیاتره، حكومه‌ت قه‌رزێكی زۆری فه‌رمانبه‌رانی لایه، به‌ڵام هه‌ردو بنه‌ماڵه‌كه خاوه‌نی سه‌رمایه‌و داهاتێكی زۆرن و تا ئێستاش له دۆخێكی دارایی باشدان، بارزانی ئه‌گه‌رچی ده‌ڵێت وازی له سه‌رۆكایه‌تی هێناوه، به‌ڵام هێشتا له كۆشكه‌كه‌ی خۆیدا ده‌وام ده‌كات”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “هه‌رێم بانگه‌شه‌ی دامه‌زراندنی حوكمڕانیه‌كی هاوشێوه‌ی ئیمارات و مه‌غریب ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه ئه‌سته‌مه، چونكه بارزانی وه‌ك سه‌رۆك خێڵێك ده‌رده‌كه‌وێت نه‌ك پادشایه‌ك، له لایه‌كی دیكه‌وه نه‌توانراوه ئاستی گه‌نده‌ڵی كه‌مبكرێته‌وه، وه‌ك چۆن له‌و دو وڵاته ئه‌نجامدراوه له پێناو خزمه‌تكردن به‌هاوڵاتییان”.
مایكڵ رۆبن نوسیویه‌تی،”( ١٨)ی ئه‌م مانگه جارێكی دیكه هاوڵاتیان هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ داواكردنی موچه‌كانیان، به‌ڵام دیسان هێزه ئه‌منیه‌كان به ده‌ستی قورس و چه‌ك و فیشه‌ك وه‌ڵامیان دانه‌وه، كه تا ئێستا چه‌ند كه‌سێك كوژراون، چه‌ندین كه‌س ده‌ستگیركراون، چیتر خه‌ڵك بانگه‌شه‌ی چاكسازی له ده‌سه‌ڵات قبوڵ ناكات، هه‌ڵه نییه كه بڵێین ده‌مێكه كاتی به‌هاری كوردییه دژ به ده‌سه‌ڵاتداران، ده‌سه‌ڵاتداران، له بری پێشخستنی هه‌رێم، ده‌یانه‌وێت هه‌رێم وه‌ك سه‌رده‌می موباره‌كی میسر و بن عه‌لی تونس بێت به هۆی گه‌نده‌ڵی و پاوانخوازیانه‌وه، له‌بری هه‌نگاونان بۆ پێشه‌وه هه‌رێمه‌كه به‌ره‌و دواوه ده‌به‌ن”.
رۆبن ده‌پرسێت، ئه‌م دۆخه چی ده‌گه‌ێنێت بۆ ئه‌مریكا؟ ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه ئه‌مەریكا دان به‌و راستیه‌دا بنێت، كه پاڵپشتی له كورد و پاڵپشتی له ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد دو شتی زۆر جیاوازن، خه‌ڵك شایانی پشتگیریكردنه، به‌ڵام نابێت پشتی ده‌سه‌ڵاتی ئێستای كوردی بگیرێت، چونكه ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه پێیانوایه بایه‌خپێنه‌دانی فه‌رمی به واتای گڵۆپی سه‌وزه بۆ ته‌قه‌كردن له خۆپیشانده‌ران. ئێستا وێنه‌كه رون بوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر كوردی عێراق و كوردستان به‌غدا و نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا نیه، به‌ڵكو ده‌سه‌ڵاتی ناوخۆییه.