(سبەی):
رێكخراوی په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ هۆشیاری ده‌دات له‌وه‌ی روداوه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردو هه‌نگاوی مه‌ترسیدارن بۆ به‌رته‌سكردنه‌وه‌ی ئازادی و هێزه ئه‌منییه‌كان زیاتر ده‌ستكراوه ده‌كات بۆ سه‌ركوت‌و ره‌شبگیری و كاری نایاسایی.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا رێكخراوه‌كه رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌بری پاراستنی گیانی خۆپیشانده‌ران و رێكخستنی خۆپیشاندانه‌كان، هێزی تایبه‌تی چالاكییه ئه‌منیه‌كان له سلێمانی و رانیه و قه‌ڵادزێ و چه‌مچه‌ماڵ و كۆیه بڵاوكراوه‌نه‌ته‌وه به‌جۆرێك ئه‌و شوێنانه كراونه‌ته سه‌ربازگه.
رێكخراوی په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرایكردوه له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كان، نزیكه‌ی (200) كه‌س رفێنراون و ده‌ستگیركراون به‌بێ بڕیاری دادوه‌ر و به‌ره‌وشوێنی نادیار براون و دواتر ژماره‌یه‌كیان ئازادكراون دوای ئه‌وه‌ی به‌ڵێننامه‌یان لێوه‌رگیراوه.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی داوه به به‌رده‌وامی هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستگیركردنی چالاكوانانی مه‌ده‌نی و كه‌سانی به‌هۆی هه‌ڵوێستیانه‌وه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه.