(سبەی):
مارك رۆتجه‌رز، سه‌رۆكی دیوانی نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرته‌وه‌كان له عێراق و وه‌فدێكی هاوڕێی سه‌ردانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان كرد.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له مه‌كۆی سه‌ره‌كی گۆڕان له سلێمانی پێشوازی كرد له سه‌رۆكی دیوانی نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرته‌وه‌كان له عێراق.
له دیدارێكدا كه ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ژوری په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی گۆڕان ئاماده‌یبون، گفتوگۆ كرا له‌باره‌ی ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان و خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی خه‌ڵكی كوردستان له دژی نه‌بونی موچه و خزمه‌تگوزاریی سه‌ره‌كی.