(سبەی):
مامۆستایانی سه‌رده‌م و یه‌كگرتو و پێشه‌نگ و سه‌ربه‌خۆكان به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش بڵاوده‌كه‌نه‌وه و داوا ده‌كه‌ن ئه‌و هێزانه‌ی هێندراونه ناو شاره‌كان بگه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ شوێنه‌كانی خۆیان.
لە بەیاننامەکەدا هاتوە “به‌داخه‌وه ئه‌مجاره دوای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی حكومه‌ت چاره‌سه‌رێك بدۆزێته‌وه بۆ ژیانی ناهه‌مواری خه‌ڵك و فه‌رمانبه‌ران كه‌چی شاره‌كان كراونه‌ته مۆڵگه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی هێزێكی زۆر تاڕاده‌ی شه‌هیدكردنی هاوڵاتییان به‌ده‌ستی ئه‌م هێزانه و ده‌ستگیركردنی مامۆستایان و خه‌ڵكی ئه‌م هه‌رێمه.”
به‌یاننامه‌كه داواشیكردوه، ئه‌م هێزانه بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانی پێشتریان و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لوله‌ی تفه‌نگه‌كانیان ئاڕاسته‌ی خه‌ڵكی هه‌ژار و برسی ئه‌م هه‌رێمه نه‌كه‌ن و مامه‌ڵه‌ی مه‌ده‌نییانه له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران بكه‌ن.
رێكخراوه‌كانی مامۆستایان دا‌واشیان كردوه ده‌ستبه‌جێ گیراوه‌كان ئازاد بكرێن، ده‌شڵێن ئه‌م ره‌وشه‌ی ئێستا وایان لێناكات بێده‌نگبن.
هاوکات لیستی هاوبه‌ش له لقی هه‌ولێری یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و داوا له مامۆستایانی ئەو سنورە دەکات بڕیاری بایكۆت بده‌ن .
لیستی هاوبه‌ش له لقی هه‌ولێری یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، كه له مامۆستایانی گۆڕان، كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتو پێكهاتوه، له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوا له سه‌رجه‌م مامۆستایانی سنوری هه‌ولێر ده‌كات، وه‌ك هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه بڕیاری بایكۆت و ناڕه‌زایه‌تی ده‌بڕین بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موان پێكه‌وه بتوانن فشار له‌سه‌ر حكومه‌ت و لایه‌نه‌كان دروستبكه‌ن تاوه‌كو مافه‌ڕه‌واكانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران دابینبكه‌ن.