مامۆستایانی زانکۆ: حكومه‌ت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌ و حكومه‌تێكی ئینتیقالی پێکبهێنرێت

خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران زانکۆی سلێمانی- ئەرشیف

(سبەی):

دەیان مامۆستای زانکۆکانی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەتی هەرێم و پێکهێنانی حکومەتێگی ئینتیقالی تەکنۆکرات دەکەن، بەمەبەستی ئامادەکاریی بۆ هەڵبژاردن و کردنەوەی دەرگای گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا و وڵاتانی دەرەوە.

لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ (سبەی) نێردراوە (144) مامۆستای زانکۆکانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنن: حوكمڕانی له‌ هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا نه‌ك به‌ته‌نها روبه‌ڕوی داروخانێكی جددی  بوەته‌وه‌، به‌ڵكو هه‌مو بواره‌ جیاوازه‌كانی سیاسی و ئابوری و زانستی له‌ هه‌رێمدا به‌ره‌و نغرۆبون دەڕوات.

بۆ دەرچونی هەرێمیش لەو دۆخە چوار رێگەچارە پێشنیاز دەکەن ئەوانیش؛ به‌ زوترین كات حكومه‌ت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌ و حكومه‌تێكی ئینتیقالی ته‌كنۆكرات دابمه‌زرێت، و به‌رانبه‌ر به‌ هاوپه‌یمانی گه‌نده‌ڵكاران، له‌لایه‌ن هێزه‌ چاكسازیخوازه‌كانه‌وه‌ هاوپه‌یمانێتیه‌كی نیشتیمانی پێكبهێنرێت، تا له‌م رێگایه‌وه‌ بتوانریت كۆتایی به‌م داڕوخانه‌ گه‌وره‌یه‌ بهێنین.

رێگەچارەی سێیەم؛ كاركردن بۆ دابینكردنی موچه‌ی موچه‌خۆران له‌ رێگای به‌غداوه‌ و کۆتا رێگەچارەش له‌ ئه‌گه‌ری به‌ده‌مه‌وه‌نه‌هاتی ئه‌و داواكارییانه، ئه‌وا پێویسته‌ تێكرای حیزبه‌كان به‌شدار له‌ پرۆسه‌ی حوكمڕانی له‌ حكومه‌ت بكشێنه‌وه‌، هه‌مو هێزه‌ سیاسیه‌كان و مامۆستایانی زانكۆ و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی پێكه‌وه‌ مانگرتن و خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ری رابگه‌یه‌نن.

 

ده‌قی به‌یاننامه‌ی مامۆستایانی زانكۆ

حوكمڕانی له‌ هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا نه‌ك به‌ته‌نها روبه‌ڕوی داروخانێكی جددی  بوەته‌وه‌، به‌ڵكو هه‌مو بواره‌ جیاوازه‌كانی سیاسی و ئابوری و زانستی له‌ هه‌رێمدا به‌ره‌و نغرۆبون دەڕوات، حوكمڕانانی هه‌رێم بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی و ره‌وشتی، رێگه‌یان به‌خۆیاندا ده‌ست بۆ موچه‌ و گوزه‌رانی هاوڵاتیان به‌رن و به‌ ناوی پاشه‌كه‌وته‌وه‌ بۆ زیاتر له‌ نیوه‌ كه‌می بكه‌نه‌وه.

سێكته‌ره‌كانی به‌رهه‌مهێنان و چالاكی ئابوری له‌ مردنێكی هێواشدایه‌،  ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای كه‌ڵه‌كه‌بونی قه‌رزێكی ده‌یان ملیاردۆلاری، ئه‌م حوكمڕانییه‌ كوردیه‌ به‌ هۆی  بڕیاری هه‌ڵه‌ و دیراسه‌ نه‌كراو  و خراپی جۆری حوكمڕانییه‌وه‌ نزیكه‌ی نیوه‌ی خاكی كوردستانی له‌ ده‌ستدا و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانی له‌ ئاستی عێراق و وڵاتانی هه‌رێمی و جیهانیشدا خستۆته‌ پێگه‌كه‌یه‌ك كه‌ كه‌س خۆزگه‌ی پێ ناخوازێت، له‌ بارودۆخێكی له‌م شێوه‌یه‌شدا كاتێك مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و گه‌نجان و سه‌رجه‌م هاوڵاتیان بۆ داواكردنی مافه‌ ره‌واكان و بۆ به‌رگرتن له‌م داروخانه‌ گه‌وره‌یه‌ دێنه‌ سه‌ر شه‌قام، به‌ توندوتیژی و به‌ زمانی تفه‌نگ وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه‌، له‌ رێگای هێزه‌وه‌ سه‌ركوتی ئه‌كه‌ن و هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردن ده‌ست پێده‌كه‌ن، ئێمه‌ لێره‌وه‌ وه‌ك رێگا چاره‌یه‌ك بۆ رزگاربون له‌م داروخانه‌ گه‌وره‌یه‌ پێداگیری له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ ئه‌كه‌ین :

یه‌كه‌م: به‌ زوترین كات حكومه‌ت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌ و حكومه‌تێكی ئینتیقالی ته‌كنۆكرات دابمه‌زرێت، كه‌ ئه‌م حكومه‌ته‌ كاربكات بۆ پاككردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران وه‌ك زه‌مینه‌سازی بۆ هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد،هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا  و جیهانی ده‌ره‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌ پێناو به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی حكومه‌تی فیدراڵی و جیهانی ده‌ره‌وه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار و باری قورسی هاوڵاتیان

دوه‌م: ئێمه‌ پێمانوایه‌ ئه‌مڕۆ حوكمڕانی فاشیل و گه‌نده‌ڵكار وه‌ك جاران  به‌ ناسنامه‌ی حیزبی و ئینتیمای بنه‌ماڵه‌یی ناناسرێنه‌وه‌ به‌ڵكو به‌ جیاوازی حیزبی و بنه‌ماڵه‌ییه‌وه‌ هاوپه‌یمانیتیه‌كی رانه‌گه‌یه‌نراویان پێكهێناوه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ به‌رانبه‌ر به‌ هاوپه‌یمانی گه‌نده‌ڵكاران، له‌لایه‌ن هێزه‌ چاكسازیخوازه‌كانه‌وه‌ هاوپه‌یمانێتیه‌كی نیشتیمانی پێكبهێنرێت، تا له‌م رێگایه‌وه‌ بتوانریت كۆتایی به‌م داروخانه‌ گه‌وره‌یه‌ بهێنین.

سێیه‌م: كاركردن بۆ دابینكردنی موچه‌ی موچه‌خۆران له‌ رێگای به‌غداوه‌، بۆ نه‌هێشتنی رێگرییه‌كانی ئه‌م پرۆسه‌یه‌، پێویسته‌ له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان ده‌ستبكرێت به‌ پاككردنه‌وه‌ی تۆماری موچه‌خۆران له‌ بندیوار و خانه‌نشینی نا یاسایی، بۆ ئه‌مه‌ش به‌ به‌شداری ده‌نگه‌ ناڕازییه‌كان، لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند له‌ نێوان ئاماری پارێزگاكان و  ئاماری حكومه‌تی فیدراڵ بۆ وردبینیكردنی ناوی موچه‌خۆران پێكبهێنرێت، له‌ ماوه‌ی وردبینیكردندا  ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی كه‌ سه‌ر به‌و وه‌زاره‌تانه‌ن كه‌ كه‌مترین گومانی ساخته‌كاری و بن دیواریان تێدایه‌ راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ و له‌ رێگای پارێزگاكانه‌وه‌ موچه‌یان بۆ بنێردریت، دوای ته‌واوكردنی وردبینیش گشت ئه‌و پارانه‌ی به‌ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دراوه‌ له‌ بودجه‌ی داهاتوی هه‌رێم ببڕدرێت.

چواره‌م: له‌ ئه‌گه‌ری به‌ده‌مه‌وه‌نه‌هاتی ئه‌م داواكارییانه، ئه‌وا پێویسته‌ تێكرای حیزبه‌كان به‌شدار له‌ پرۆسه‌ی حوكمڕانی له‌ حكومه‌ت بكشێنه‌وه‌،  هه‌مو هێزه‌ سیاسیه‌كان و مامۆستایانی زانكۆ و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی پێكه‌وه‌ مانگرتن و خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ری رابگه‌یه‌نن.

ناوه‌كان:

1- غفور ٲمین حمەسور

2- حسین شفیق شوانی

3- ئومێد قه‌ره‌داخی

4- شوان اسعد قادر

5- ابراهیم مجید

6- هه‌وار جه‌مال سابیر

7- کاوان صلاح الدین عوسمان

8- به‌ناز حه‌مه‌ ره‌شید حسن

9- گوڵان محمدامین سعید

10- گۆنا عومه‌ر عه‌دولره‌حمان

11- د. ئارام محمد قادر

12- ابراهیم معروف نوری

13- ‎هاوار سلیمان حمە

14- ‎هێرۆ فاتح ححە كریم

15- رفیق محمد صالح رشید

16- ڕێدیر ڕفیق محمدصالح

17- په‌یوه‌ند محمود

18- ‎دالیا اردال علی

19- محسن اديب

20- ‎كۆچەر عمر صالح

21- ‎دانا ئازاد عبدالخالق

22- ‎شێرزاد توفیق محمد

23- ‎محمد توفیق محمد

24- ‎ئارام اكرم محمد

25- ‎فوزی فیض اللە خورشید

26- ‎دیدار عبدالكریم رحیم

27- ‎زەردەشت كریم علی

28- ‎چنار حمەنوری میرزا

29- ‎هەژار عثمان معروف

30- ‎دێبەر علی رشید

31- ‎كاظم عبداللە محمد

32- ‎ئاوات نورالدین یوسف

33- ‎ئاڤان عاصی فاتح

34- ‎محمد امین عبداللە

35- زینب عمر حمە احمد

36- ‎نسرین محی الدین عبدالرحمن

37- ‎رسول رفیق عزیز

38- ‎انور محمد رؤوف

39- ‎عباس مصطفی عباس

40- ‎ڕێبوار علی محمد

41- ‎جلال معروف محمد

42- ‎محمد محوی

43- ‎ڕوخۆش جوهر رشید

44- ‎فاضل احمد امين

45- ‎ڕۆژگار علی

46- ‎شیلان علی حمەسور

47- ‎صدیق عزیز صدیق

48- ‎چۆمان علاءالدين عمر

49- ‎هەنار جمال محمود

50- ‎غازی عثمان احمد

51- ‎عثمان كامل عارف

52- ‎كمال حمەكریم

53- ‎هۆشمەن عمر مجید

54- ‎ڕۆژگار مصطفی احمد

55- ‎نریمان صالح احمد

56- ‎محمد امین علی

57- ‎ڕێزان محمد صالح علی

58- ‎شیرین جلال محمد

59- ‎كوێستان علی امین

60- ‎ئالان ابوبكر غفور

61- ‎شیروان عمر رشید

62- ‎ڕۆشن محمود رسوڵ

63- ‎بڕوا خالد شاكر

64- ‎عدنان محمد عبدالله

65- ‎شلێر حسن محمود

66- ‎هێمن عبداللە مصطفی

67- ‎ئاڤان فاروق قادر

68- ‎بێخاڵ مصطفی حمە

69- ‎هەژار خوداداد حسن

70- ‎اياد بكر محمود رشيد

71- ‎انور عثمان محمد

72- ‎مهدی فاتح عمر

73- ‎لەنجە هیوا خال

74- ‎عزیز حمەڕحیم فتاح

75- ‎هيمن نورالدين محمد

76- ‎ساكار كمال حمه صالح

77- ‎روبار حسين محمدصالح

78- ‎شازاد جمال جلال

79- عادل حمه‌عارف موئمن

80- كاروان عبدالله

81- د.شيروان عمر

82- سازگار ئەمین

83- مريوان حيسن فرحان

84- د هةلةت رشيد قادر

85- د٠ مهـدى فاتح عمر

86- د٠ دليد خالد كريم

87- د٠ فلاح مستةفا صديق

88- د. هێمن مجید

89- زانا حمه‌ غفور احمد

90- سامان عبدالرحمن أحد

91- عگوف عبدالرحیم عزیز

92- زینب عمر حمە احمد

93- لانه عبدالحمید محمد نورى

94- هێمن حسن محمد

95- رۆژگار مسته‌فا احمد

96- مقداد كمال على

97- هیمن نوالدین محمد

98- ساكار كمال حمه صالح

99- سه‌لام محمد سلیمان

100- ژیا عادل عه‌باس

101- سازگار حه‌مه‌ ئه‌مین كه‌ریم

102- د مصطفى ره زا مصطفى

103- رێبه‌ند كامه‌ران

104- نه‌ورۆز عه‌بدولره‌زاق

105- فوئاد نوری سه‌عید

106- مه‌هاباد حسن سه‌عید

107- ساكار كه‌مال  حه‌مه‌ ساڵح

108- هیوا محمد عه‌لی

109- كارزان عه‌بدولقادر احمد

110- ئاره‌زو عه‌بدوڵا حه‌مه‌

111- د. ئاودێر نوری عارق

112- محمد محمود محمد

113- ژینا عه‌باس محمد

114- ره‌فیق محمد صالح رشید​

115- زانا ره‌فیق قادر

116- سۆران حه‌مه‌ ئه‌مین

117- نه‌هاوه‌ند شه‌وكه‌ت سان ئه‌حمه‌د

118- ژیان فازیل ئه‌حمه‌د

119- ریدیر رفیق محمد صالح

120- بێخال قاسم محمد

121- ئه‌ڵماس جه‌لال محمد

122- مکی محمد احمد

123- به‌رهه‌م خالید احمد

124- سرود سامال شوكت

125- نیان حکیم اسماعیل

126- لیڤیار له‌تیف احمد

127- کامران صالح رسول

128- مجید خدا یخش أسد

129- شاکر محمود احمد

130- د زانا عثمان محمد

131- اڤان عبدالله حسن

132- ئاوات كريم مصطفى

133- ژاله عثمان عبداله

134- د هيرو احمد حمه غريب

135- د مصطفى ره زا مصطفى

136- د. کامەران محمد قادر

137- د کامل کەریم محمد

138- كامیل عومه‌ر سلێمان

139- د عوسمان كامل عارف

140- عومه‌ر حسین شه‌ریف

141- ئاسۆ ره‌زا ئه‌حمه‌د

142- باخان ره‌فیق حه‌سه‌ن

143- ديمه ن فرج كريم

144- نیان حه‌كیم اسماعیل

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە