(سبەی):
ده‌میرتاش بڕیارێكی حكومه‌تی توركیا بۆ یه‌كپۆشیی لە زیندان ره‌ت ده‌كاته‌وه و دەڵێت: ئه‌و بڕیاره ده‌بێت بۆ كوده‌تاچیه‌كان بێت نه‌ك ئه‌وان.
میدیاكانی توركیا بڵاویان كرده‌وه، سەڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بڕیارێكی حكومه‌تی توركیا بۆ یه‌ك پۆشیی زیندانییه‌كان ره‌ت كردوه‌ته‌وه و رایگه‌یاندوه؛ ئه‌گه‌ر ئه‌و جلوبه‌رگه‌ی یه‌ك پۆشی پێبدرێت ئه‌وا ده‌یدڕێنێت و فڕێی ده‌داته ناو زبڵدانه‌وه چونكه قبوڵ ناكه‌ن ده‌یان هه‌زار زیندانی سوكایه‌تیان پێبكرێت.
وتویەتی: بڕیاری یه‌ك پۆشیی زیندانییه‌كان ده‌بێت به‌سه‌ر كوده‌تاچییه‌كاندا جێبه‌جێبكرێن نه‌ك ئه‌وان، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا له رێگه‌ی باری نائاساییه‌وه ده‌یانه‌وێت فاشیزم جێبه‌جێبكه‌ن به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌وه قبوڵناكه‌ن.
هاوكات، به‌كر بۆزداغ، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له وتارێكدا له پارێزگای روحا رایگه‌یاند: بڕیاری په‌كپۆشی زیندانییه‌كان ده‌سه‌پێنن و له ماوه‌ی مانگێكدا ده‌یخه‌نه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.