گۆڕان و كۆمەڵ نەخشە رێگایەک تاوتوێ دەكەن

(سبەى)

دوای راگەیاندنى كشانەوەی بزوتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی لە حكومەت، ئێستا ئەو دو هێزە لە هەوڵی فراوانكردنی ئەو بەرەیەن ‌و تاوتوێی نەخشە رێگایەك بۆ داهاتو دەكەن.

دوای كشانەوەیان لە حكومەت، بزوتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی سەرقاڵى دروستكردنی بەرەیەكی هاوبەشن بۆ رزگاركردنی هەرێمی كوردستان لەم دۆخەی ئێستای كە لەسایەتی شكستی حوكمڕانی پارتی و یەكێتی لە (26) ساڵی رابردودا تێیكەوتوە، ئێستا ئەو دو هێزە لەهەوڵی فراوانكردنی ئەو بەرەیەن ‌و تاوتوێی نەخشەڕێگایەك بۆ داهاتو دەكەن.

چالاكی موهەندیس، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت: “حكومەت بە هەمو پێوەرەكان شكستیهێناوە و جگە لە هەڵوەشاندنەوەی، هیچ چارەسەرێكی تری نییە”.

لاى خۆیەوە سەلیم كۆیی، ئەندامی سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامی دەڵێت: “بەرەكە فراوان دەكەین و لەگەڵ هێزەكانی دیکەش لەگفتوگۆداین بۆ ئەو مەبەستە”.

مەسعود عەبدولخالق، چاودێرى سیاسى، لەبارەى دۆخى هەرێمەوە دەڵێت:”ئێستا كوردستان بەسەر دو بەرەدا دابەشبوە بەرەی گەندەڵكاران یەكێتی و پارتی و بەرەی خەڵك گۆڕان سەركردایەتی بە پاڵشتی چەند هێزێكی سیاسی و خەڵكی ڕۆشنبیر و ئازادیخواز سەركردایەتی دەكات”.

ئەو بە پێویستیشی دەزانێت؛ هەرچی زوە بەرەی خەڵك خۆی رێكبخاتەوە بۆ كۆتاییهێنان بە بەرەی گەندەڵكاران و رزگاركردنی خەڵك لە برسێتی و ئەو دۆخەی بەسەر وڵاتدا هێنراوە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە