شەڕڤانان فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا تێکدەشکێنن

(سبەی):

سوپای توركیا چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنوری عه‌فرین بۆردومان دەکەن و شه‌ڕڤانانیش فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌و وڵاته‌یان له‌ ناوچه‌ی بلبلێ خسته‌ خواره‌وه‌.

سوپای توركیا به‌رده‌وامه‌ له‌ هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر كانتۆنی عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هاوار نیوز، ئێواره‌ی رۆژی رابردو سوپای توركیا له‌ سه‌ربازگه‌ی شاری كیلس، بۆ ماوه‌ی چه‌ند سەعاتێک چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنوری كانتۆنه‌كه‌ی بۆردومان كردوه‌.

هاوكات شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌)، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی چاودێریی سوپای توركیا كه‌ به‌سه‌ر ئاسمانی ناوچه‌ی بلبلێی كانتۆنی عه‌فریندا سوڕاوه‌ته‌وه،‌ خستوه‌ته‌ خواره‌وه و لە بەرامبەردا سوپا جارێکی دیکە به‌ هاوه‌ن بۆردومانی چیای گری له‌ ناوچه‌ی بلبلێ كردوه‌.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە