(سبەی):
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی ناوچه‌ی به‌رواری باڵا له قه‌زای ئامێدی ده‌كه‌ن.
چه‌ند هاوڵاتیه‌كی ناوچه‌كه به (تۆڕی میدیای گۆڕان)یان راگه‌یاند: بۆردومانه‌كه دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئه‌نجامدراوه و زۆر نزیك بوه له شوێنی نیشته‌جێبونی هاوڵاتیان، ئه‌وه‌ش ترس و دڵه‌ڕاوكێی لای دانیشتوانی ناوچه‌كه دروست كردوه.
ئاماژەیان بەوەکرد؛ به‌هۆی به‌رده‌وامی بۆردومانه‌كانی فرۆكه‌و تۆپخانه‌كانی توركیاوه ژیانیان به‌ته‌واوه‌تی ئه‌سته‌م بوه.
دانیشتوانی ناوچەکە، ره‌خنه له بێ ده‌نگی و بێ هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رامبه‌ر هێرش و بۆردومانه‌كانی توركیا ده‌گرن.