(سبه‌ی):
له ماوه‌ی (24) كاتژمێری رابردودا ده‌یان كه‌س ئازادكران كه له چه‌ند رۆژی رابردودا و له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كانی شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراون.
تۆڕی میدیای گۆڕان نوێترین ئاماری ده‌ستگیركراوان و ژماره‌ی ئازادكراوه‌كان ئاشكرا ده‌كات كه بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:
ئاماری ده‌ستگیركراو و ئازادكراوه‌كان:
سلێمانی:
* (209) كه‌س ده‌ستگیركراون
* (194) كه‌سیان ئازادكراون
* (15) كه‌سیان هێشتا له زینداندان
چه‌مچه‌ماڵ:
* زیاتر له (30) كه‌س ده‌ستگیركران
* سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوه‌كان ئازادكراون
سه‌یدسادق:
* (38) كه‌س ده‌ستگیركراون
* (34) كه‌سیان ئازادكراون
* (4) كه‌سیان هێشتا له زینداندان
كۆیه و ته‌قته‌ق:
* (26) كه‌س ده‌ستگیركراون
* بڕیاری ئازادكردن بۆ (23) كه‌سیان ده‌رچووه
* (3) كه‌سیان هێشتا بڕیاری ئازادكردنیان بۆ ده‌رنه‌چووه
هه‌ڵه‌بجه:
* (60) كه‌س ده‌ستگیركراون
* سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوه‌كان ئازادكراون
رانیه:
* ئاماری فه‌رمی له‌باره‌ی ژماره‌ی ده‌ستگیركراوه‌كان له‌به‌رده‌ستدا نییه
* سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوه‌كان ئازادكراون
قه‌ڵادزێ:
* (7) كه‌س ده‌ستگیركراون
* فه‌رمانی ئازادكردن بۆ هه‌مو ده‌ستگیركراوه‌كان ده‌رچوه