(سبه‌ی):
د. یوسف محه‌مه‌د سادق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان دوای چوار ساڵ مانه‌وه‌ی وه‌ك شه‌رعیترین سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، دواجار به‌و ئیراده‌یه‌ی وه‌ك خۆی ده‌ڵێت: به ویژدانێكی ئارام و ئاسوده‌وه، به‌سه‌ری به‌رزه‌وه، له‌ئاست خوای گه‌وره و هاوڵاتیانی كوردستان و ده‌نگده‌ران و بزوتنه‌وه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند.
ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی هه‌رزو كاردانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا،
كه‌مال ره‌ئوف رۆژنامه‌نوس باس له‌باشترین ئه‌زمونی كاری سه‌رۆكایه‌تی د. یوسف محه‌مه‌د ده‌كات و ده‌ڵێت: جیاوازیی د. یوسف ئه‌وه‌بوه كه ئه‌و له‌مه‌كته‌بی سیاسی و له‌ژێر ناوی خه‌باتی شاخ و شاردا ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رنه‌گرتوه.
له‌لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی میدیای گۆڕان، كه‌مال ره‌وف وتی: یوسف محه‌مه‌د گه‌نجێكی ئه‌كادیمی بو هه‌روه‌ها به‌ریه‌ككه‌وتنی زۆری هه‌یو له‌گه‌ڵ داواكارییه‌كانی خه‌ڵك و شه‌قام و میدیای ئازاد و هه‌روه‌ها پرسه‌كانی وه‌ك پرسی ژنان و گه‌نجان.
هاوكات جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌ڵێت ئه‌و خوله‌ی د. یوسف سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد، خولێك بو كه چه‌ندین پرۆژه‌یاسا تێیدا گه‌ڵاڵه كرا، به‌ڵام هیچیان نه‌گه‌یشتنه ئامانج.
به‌هار مه‌حمود جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان به تۆڕی میدیای گۆڕانی راگه‌یاند، یه‌كێك له‌و پرۆژه‌یاسایانه‌ی ئاماده‌مان كردبو، پرۆژه‌یاسایه‌ك بو تایبه‌ت به سۆشیال به‌تایبه‌ت بۆ كایانی ماڵ و هه‌مو ئه‌و چین و توێژانه‌ی تر كه پێویستیان به سۆشیال هه‌بو هاوشێوه‌ی ئه‌و یاساینه‌ی له وڵاتانی دیكه هه‌یه، جگه له‌وه‌ش گۆڕان ده‌ستی بردبو بۆ سه‌ربه‌خۆكردنی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كه تاوه‌كو ئێستاش كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه له هه‌رێمی كوردستاندا.
ئه‌وانه‌ی كه له‌م وڵاته‌دا بۆ رۆژێك پۆستی سیادییان وه‌رگرتوه، دوارۆژ به‌دونیایه‌ك سه‌روه‌ت و سامانه‌وه پۆسته‌كانیان جێده‌هێڵن، به‌ڵام سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه‌رۆشت بوه‌وه به خاوه‌نی ئه‌وه‌ی كه‌پێشتر هه‌ی بوه.
چوار ساڵی ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی كه كابینه‌ی هه‌شته‌می لێ به‌رهه‌مهات به‌ناوی چوار ساڵی ئارامیه‌وه، هه‌ركه به‌رژوه‌ندییه باڵاكان كه‌وتنه مه‌ترسیه‌وه، كاتێك ده‌ست برا بۆ لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان و باسی ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات هاته ئاراوه، ئیتر هیچ شتێك له‌شوێنی خۆیدا نه‌ما، نه یه‌كڕیزی، نه په‌رله‌مانه شه‌رعی و خاوه‌ن بڕیاره‌كه، نه ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به‌ناوی چوار ساڵی ئارامییه‌وه دابویان به خه‌ڵكی كوردستان.