(سبەی):
ئه‌مەریكا پێشوازی له خه‌رجكردنی موچه‌ی هه‌ندێك له فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌غداوه، باڵیۆزی ئه‌و وڵاته‌ش خوازیاره، عێراق هه‌نگاوی زیاتر بنێت.
دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مەریكا له به‌غداد، له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نوسیویه‌تی: خۆشحاڵن كه حكومه‌تی عێراق ده‌ستیكردوه به‌خه‌رجكردنی موچه‌ی هه‌ندێك له فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.
باڵیۆزی ئه‌مەریكا هیواشی خواستوه، به‌مزوانه حكومه‌تی به‌غدا موچه‌ی زیاتری فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج بكات و هه‌نگاوی زیاتر بنێت.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاندبو، به‌غدا ده‌ستیكردوه به‌خه‌رجكردنی موچه‌ی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و ئێستاش وردبینی له موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده و ته‌ندروستیدا ده‌كه‌ن.