کۆمسیۆن: نیوەی دەنگدەرانی سلێمانی تۆماری بایۆمەتریان کردوە

(سبەی):

ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرای دەکات نزیکەی نیوەی دەنگدەرانی پارێزگاکە تۆماری بایۆمەترییان کردوە و سەرجەم ئامادەکارییەکان تەوابون و بنكه‌كان كراونەتەوە‌ بۆ دابه‌شكردنی‌ كارتی‌ ئه‌لیكترۆنی.

هاوڕێ تۆفیق، بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانی ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رایگەیاند: (600) هه‌زار دەنگدەر لەسنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ناوی‌ خۆیان لە سیستمی بایۆمه‌تری‌ تۆماركردوه کە دەگاتە (50%)ی دەنگدەرانی پارێزگاکە.

‌ئەمڕۆ چوارشەممە، كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق و نوێنه‌ری‌ حیزبه‌كان و په‌رله‌مانتاران و چالاكانی‌ مه‌ده‌نی‌ له‌ سلێمانی‌ كۆبونه‌وه‌ و ئاماده‌كارییه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراقیان بۆ ساڵی‌ داهاتو تاوتوێ كرد.

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ئۆفیسی‌ سلێمانی‌ كۆمسیۆن داوا ده‌كات هاوڵاتیان ناوی‌ خۆیان له‌ تۆماری‌ بایۆمه‌تری‌ تۆمار بكه‌ن، چونكه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌مجاره‌ سیستمێكی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ پێشكه‌وتو جێبه‌جێ ده‌كرێت كه‌ رێگه‌ به‌ دزی‌ و ساخته‌كاری‌ نادات.

ئەو کۆبونەوەیە لە کاتێکدایە کە حكومەتی عێراق رۆژی (15/5/2018)ی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگاکان تۆمارکردوە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە