(سبەی):
بەغدا بڕێک دەرمان و پێداویستی پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەوچوارچێوەیەدا بڕیاره سبه‌ینێ ده‌رمانی نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه بگاتە سلێمانی.
دکتۆر میران محه‌مه‌د عەباس، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی بە (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند: لەماوەی سێ رۆژی رابردودا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقه‌وه بڕێك ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی گه‌یشتوه‌ته نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێمی کوردستان و پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت.
وتیشی :”به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌ی زیاتر له دو مانگ ده‌بو هیچ بڕه ده‌رمانێك نه‌هاتبو كێشه‌ی نه‌مانی ده‌رمان له نه‌خۆشخانه‌كاندا دروست ببو”.
ئاماژەی بەوەکرد؛ بە هاماهەنگی وەزارەتی تەندروستی هەرێم و بەغدا وەک هاوکارییەک هەفتەی رابردو بڕێکی زۆر دەرمان هاتوە، ئەو دەرمانانە کە لای ئێمە کەمبوە و کێشەی بۆ دروست کردوین.
بەوتەی بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی، ئەو بڕەی هاتوە کێشەی دەرمان لە نەخۆشخانەکان چارەسەر ناکات، بەڵام ئومێدێکی باشە کە دەرگاکە دانەخراوە، ئومێدمان هەیە ساڵی داهاتو بڕەکە زیاتر دەبێت و بەغدا بەشی هەرێم دەنێرێت.
وتیشی :” لەگەڵ ئەو دەرمانانە کە هاتوە ئێمە دەتوانین نەخۆشخانەکانی پێ بەرێوەبەرین لەگەڵ ئەو دەرمانەی کە خۆمان دەیکڕین و مانگانە بەبەهای (1.6) ملیار دینار دەرمان و پێداویستی پزیشکی لەسەر بودجەی وەزارەتی هەرێم دەکڕین”.