(سبه‌ی):
به بڕیاری قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له سنوری سلێمانی چه‌ند كه‌سێك له ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان له پۆسته‌كانیان دورده‌خرێنه‌وه‌و له بری ئه‌وان كه‌سانی تر داده‌نرێن.
به‌پێی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه بڕیاریان له‌سه‌ردراوه، هیوا قه‌ره‌نی له شوێنی عه‌بدولحه‌مید عه‌بدوڵا وه‌كو سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی راپه‌ڕین به وه‌كاله‌ت ده‌ستبه‌كار ده‌بێت، هه‌روه‌ها دكتۆر سه‌باح هه‌ورامی له‌شوێنی دكتۆر میران محه‌مه‌د له پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی داده‌نرێت.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌دا، جه‌مال ساڵح قادر له شوێنی هاوژین سالار بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی سلێمانی و عه‌لی تۆفیق له شوێنی یاسین فه‌قێ سه‌عید بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شتوگوزاری سلێمانی داده‌نرێت.