(سبه‌ی):
دوای نۆ رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه بریندارێكی خۆپیشاندانه‌كانی كۆیه گیانی له‌ده‌ستدا.
هێرش عومه‌ر كه له خۆپیشاندانه‌كانی كۆیه‌دا برینداربو، ئێواره‌ی دوێنێ له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر گیانی له‌ده‌ستداو بو به سێهه‌مین شه‌هیدی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مدواییه.
به‌قسه‌ی ئامۆزایه‌كی به‌ناوی سۆران ئه‌بوبه‌كر كه قسه‌ی بۆ تۆڕی میدیای گۆڕان كرد، هێرش عومه‌ر به‌هۆی هه‌ستیاریی شوێنی پێكانه‌كه‌ی، نه‌توانراوه نه‌شته‌گه‌ری بۆ بكرێت و به‌و هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
هۆشیار عه‌بدوڵا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، هه‌مو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ به‌سزاگه‌یاندنی تاوانباران، ئه‌گه‌ر دادگاكانی هه‌رێم به‌دواداچون نه‌كه‌ن، كه‌یسی شه‌هیدانی رانیه و كۆیه ده‌به‌نه به‌غدا و به‌رده‌م رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤ.
هێرش عومه‌ر له‌دایكبوی ساڵی (1988)ه و مامۆستا بو له په‌یمانگای كۆیه، دوێنێ شه‌و به ئاماده‌بونی كه‌سوكارو هاوڵاتیانی سنوره‌كه ته‌رمه‌كه‌ی به خاك سپێردرا.