(سبەی):
به هه‌وڵی ئارام شێخ محه‌مه‌د جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌وڵی راگواستنی دانیشتوانی كورد گوندی په‌لكانه‌ی سه‌ر به ناحیه سه‌رگه‌ڕان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی عه‌ره‌به هاورده‌كان شكستی هێنا، وه‌زیری ناوخۆی عێراقیش رێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی هه‌واڵگری پۆلیسی فیدراڵی گرته‌به‌ر كه پشتیوانی عه‌ره‌به هاورده‌كانی كردبو بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و ناوچه‌یه.
ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی راگواستنی كورد له سنوری پارێزگای كه‌ركوك و گێڕانه‌وه‌ی عه‌ره‌به هاورده‌كان وه‌ك یه‌كێك له ده‌رئه‌نجامه‌كانی روداوه‌كانی ئۆكتۆبه‌ر له چه‌ند رۆژی رابردودا سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه، قۆناغی یه‌كه‌می ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش له گوندی په‌ڵكانه‌ی سنوری ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان ده‌ستیپێكرد.
ژماره‌یه‌ك له‌و عه‌ره‌به هاوردانه‌ی كه پێشتر له ماده‌ی (140)ی ده‌ستو‌ری عێراق سودمه‌ندبون به‌پاڵپشتی ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركوك و سوپا و هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌ڕانه‌وه ئه‌و ناوچه‌یه و داوای چۆڵكردنی گونده‌كه‌یان له‌و خێزانه كوردانه كرد كه دانیشتوی ره‌سه‌نی گونده‌كه‌ن.
ئه‌و هه‌وڵه‌ی ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركوك بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و خێزانه عه‌ره‌بانه‌ی له دوای ساڵی (2003) ناوچه‌یان چۆڵكردوه ده‌نگدانه‌وه‌ی له ناوه‌نده سیاسی میدیاییه‌كانی هه‌رێمی كورستان دروستكرد‌و وه‌ك دوباره ته‌عریبكردنه‌وه‌ه‌ی ئه‌و ناوچانه لێكدرایه‌وه.
هۆشیار عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، پێویسته كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی و حكومه‌تی به‌غداو قه‌واره سیاسییه‌كان، به‌زوترین كات هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ راگرتنی شاڵاوێكی نوێی راگواستنی كورد، كه له كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دیكه پیاده ده‌كرێت.
رونیشیكردوه‌ته‌وه، ئه‌و شاڵاوی راگواستنه‌ی ده‌ستیپێكردوه، ته‌عریبكردنی ناوچه كوردییه‌كانه و سه‌رده‌می رژێمی به‌عس به‌بیر ده‌هێنێته‌وه، كه هه‌وڵی گۆڕینی دیموگرافیای كوردستان ده‌دا.
بەڵام هه‌وڵی نوێنه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی گه‌لی كورد شكستی به هه‌وڵی دوباره ته‌عریب كردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه هێنا، هه‌وڵه‌كانی دو رۆژی رابردو ئارام شێخ محه‌مه‌د جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ناوخۆی بۆ راگرتنی ئه‌و پرۆسه‌یه به‌رهه‌مدار بو.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، قاسم ئه‌عره‌جی وه‌زیری ناوخۆی عێراق به ئارام شێخ محه‌مه‌د راگه‌یاندوه، هه‌وڵی راگواستنی كورد له‌و ناوچه‌یه راگیراوه و رێوشوێنی پێویستیش دژی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌وكاره ده‌گرنه‌به‌ر.
وه‌زیری ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوەشکردوە، به‌فه‌رمانێك ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی بۆ ناوچه‌یه‌كی تر گواستوه‌ته‌وه كه پشتیوانی عه‌ره‌به هاورده‌كانی كردوه بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ گوندی په‌ڵكانه‌ی ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان.
ئه‌و هه‌وڵه‌ی عه‌ره‌به هاورده‌كان بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ پارێزگای كه‌ركوك ئاسه‌واری سیاسه‌تی به عه‌ره‌بكردنه كه له‌لایه‌ن رژێمی پێشوی عێراقه‌وه پیاده ده‌كرا، بەڵام جێبه‌جێ نه‌كردنی ماده‌ی (140) و یه‌كلایی نه‌كردنه‌وه‌ی كێشه‌ی زه‌وی و زاری كشتوكاڵی له‌و ناوچانه، بوارێكی بۆ عه‌ره‌به هاورده‌كان هێشتوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌هه‌ر ده‌رفه‌تێكدا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه.