(سبەی):
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی وه‌ڵامی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی حه‌فتای حیزبه‌كه‌ی ده‌داته‌وه و رایدەگەیەنێت؛ ئه‌وانه هه‌مو ته‌مه‌نیان خیانه‌ته.
سیروان كوێخا نه‌جم، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مەریكا، وه‌ڵامی جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی حه‌فتای سه‌ر به‌حیزبه‌كه‌ی دایه‌وه و رایگه‌یاند؛ ئه‌وانه‌ی تێكۆشه‌ره‌كانی ناو یه‌كێتی به خیانه‌تكردن و فرۆشتنی كه‌ركوك تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، ئه‌وانه هه‌مو ته‌مه‌نیان خیانه‌ته و ده‌یانه‌وێت عه‌یبه‌كانی خۆیان داپۆشن.
وتی: “تێكۆشه‌ره‌كانی ناو یه‌كێتی له‌لایه‌ن خه‌ڵكانێكه‌وه تۆمه‌تبارده‌كرێن كه ئه‌و خه‌ڵكانه ئیعاز له خه‌ڵكی دیكه وه‌رده‌گرن”.
پێشتر جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی حەفتای یه‌كێتی له لێدوانێكیدا بۆ ده‌نگی ئه‌مەریكا به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی حیزبه‌كه‌ی به‌وه تۆمه‌تباركرد، كه رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی كردوه بۆ ئه‌وه‌ی بیانهێننه شاره‌كانی هه‌رێم.