(سبه‌ی):
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت: ئاڵوگۆڕی پۆسته ئیدارییه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی به بڕیاری قوباد تاڵه‌بانی نایاساییه و ته‌نها بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی حزبه‌كه‌ی خۆیه‌تی.
ئه‌نوه‌ر تاهیر جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی میدیای گۆڕان ته‌ئكیدیكرده‌وه، دوای پشوه‌كانی سه‌ری ساڵ، هه‌مو رێكارێك دژی بڕیاره‌كه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌گرنه‌به‌ر.
وتیشی: تاكه مه‌رجه‌ع بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێیه‌تی یاخود بۆ ئاڵوگۆڕ له حكومه‌تی خۆجێیه‌تی، ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانه، بۆیه هه‌ر ئاڵوگۆڕێك بكرێت ده‌بێ سه‌ره‌تا له ئه‌نجومه‌ن متمانه وه‌ربگرێت، هه‌ربۆیه باشتر وایه جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌ستوه‌ردان له حكومه‌تی جۆجێییدا نه‌كات و ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ ئاڵوگۆڕێكیش بكه‌ن ئه‌وا ده‌بێ بینێرن بۆ ئه‌نجومه‌نی پالارێزگای سلێمانی.