(سبەی):
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت؛ ئه‌گه‌ر به‌ر له‌و واده‌یه‌ی بۆ درێژكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان دیاریكراوه هه‌ڵبژاردن بكرێت یان ده‌بێت یاسای درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی په‌رله‌مان هه‌مواربكرێته‌وه یان (50+1)ی په‌رله‌مانتاران ده‌ستله‌كاربكێشنه‌وه و په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه ئه‌وكاته هه‌ڵبژاردن بكرێت، هه‌ریه‌ك له ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی كۆمه‌ڵ و گۆڕانیش داوای پاككردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران ده‌كه‌ن.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست (سبەی) كه‌وتوه، هه‌فته‌ی داهاتوه كۆمسیۆن و حكومه‌تی هه‌رێم په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر دیاریكردنی واده‌یه‌ك بۆ به‌رێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆده‌بنه‌وه.
هاوکات ژوری هه‌ڵبژاردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنی كۆمه‌ڵی ئیسڵامی ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر تۆماری ده‌نگده‌ران پاك نه‌كرێته‌وه، به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی بێگه‌رد نابێت و ده‌شڵێن كورده‌كانی پارچه‌كانی تر ناسنامه‌یان له هه‌رێم بۆ دروست ده‌كرێت ته‌نیا بۆ ده‌نگدان.
هاوکات د.بەهار مەحمود، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت؛ ئه‌گه‌ر به‌ر له‌و واده‌یه‌ی بۆ درێژكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان دیاری كراوه هه‌ڵبژاردن بكرێت یان ده‌بێت یاسای درێژكردنه‌وه‌ماوه‌ی په‌رله‌مان هه‌موار بكرێته‌وه یان ده‌بێت (50+1)ی په‌رله‌مانتاران ده‌ستله‌كار بكێشنه‌وه و په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسڵامی (٦۰۰) هه‌زار ناوی مردو و دوباره له تۆماری ده‌نگده‌رانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ن به‌هۆی ئه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كاتی خۆی ئه‌نجام نه‌درا و درێژ كڕایه‌وه بۆ ساڵی (2018)، ئه‌وا هاوڵاتیانی ته‌مه‌ن (2000)یش بۆیان هه‌یه ده‌نگ بده‌ن و به‌پێی ئه‌و تۆماره‌ی كۆمسیۆنیش رایگه‌یاندبو ته‌نیا ئه‌وانه‌ی له‌دایكبوی ساڵی (1999) بون ده‌یانتوانی به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن.