“چەندین كورتەباڵا ناچاربون گورچیلەیان بفرۆشن”

کۆنگرەى رۆژنامەوانى کۆمەڵەى کورتەباڵاکان .. فۆتۆ: زیاد هەورامى

(سبەى):

كۆمەڵەی كورتە باڵاكانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بەهۆی خراپی گوزەرانیانەوە هۆشداری دەدەنە حكومەت و رایدەگەیەنن؛ بە (90) هەزار دینار كە دو مانگ جارێك دەدرێت ژیانیان بەڕێوەناچێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە کۆتا رۆژى ساڵى (2017)، کۆمەڵەى کورتەباڵاکانى کوردستان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و (2017)یان بە “ساڵە شومەکە” ناوبردوە و کێشەکانیان خستەڕو.

عومەر جەبار سەرۆكی كۆمەڵەی كورتە باڵاكانی كوردستان دەڵێت: “چەندین كورتەباڵاى کۆمەڵەکەمان بۆ ئەوەی ژیانی خێزانی هەڵنەوەشێتەوە گورچیلەی خۆیان فرۆشتوە و تا ئێستاش رێگری لە چەندین كورتەباڵای تر كراوە بۆ ئەوەی لە پێناو هەژاریدا گورچیلەكانیان نەفرۆشن”.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە