هاتوچۆی سلێمانی: چوار روداوی هاتوچۆ تۆمارکراون

فۆتۆ- ئەرشیف

(سبەی):

لەماوەی (24) سەعاتی رابردودا لە سنوری پارێزگای سلێمانی چوار روداوی هاتوچۆ تۆمارکراوە کە بەهۆییەوە هاوڵاتییەک برینداربوە.

رادیۆی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بڵاوکردەوە، له‌ماوه‌ی (24) سەعاتی رابردوودا له‌سنوری پارێزگای سلێمانی‌ و ده‌‌ور‌وبه‌ری چوار روداوی هاتوچۆ تۆماركراوه‌.

ئاماژەی بەوەشکردوە، روداوێكی وه‌رگه‌ڕان له‌نزیك گەڕەکی شه‌كره‌كه‌ رویداوه‌، به‌ڵام هیچ زیانی گیانی به‌دواوه‌ نه‌بوه‌ و هەروەها به‌هۆی كۆنترۆڵ له‌ده‌ستدانی ئۆتۆمبێلێك له‌به‌رده‌م سیتی سینه‌ما، له‌ئه‌نجامدا هاوڵاتیه‌ك برینداربو.

ئاماژەبەوەشکراوە، له‌پردی خه‌سره‌و خاڵ دو ئۆتۆمبێل پێکیانداداوە و هیچ زیانی گیانی به‌دواوه‌ نه‌بوه‌، هاوکات له‌نزیك هۆتێل ئه‌بوسه‌ناش روداوێکی دیکە رویداوه‌ بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی هەبێت.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە