(سبەی):
سه‌رۆكی ئه‌نیستتۆی (په‌ی) بۆ چاودێریی و په‌روه‌رده ئاشكرای ده‌كات به پێی به‌دواداچونی رێكخراوه‌كه‌یان زیاتر له (900) هه‌زار ناوی ساخته له تۆماری ده‌نگده‌رانی هەرێمدا هەیە كه به‌شی زیاتر له (40) كورسی ده‌كه‌ن.
سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان به ده‌نگی ئه‌مەریكای راگه‌یاند، تۆماری ده‌نگده‌ران جگه له ناوی دوباره و گوماناوی و ساخته و وه‌همی و مردو، چه‌ندین ناوی كوردی پارچه‌كانی دیكه و ناوچه جێناكۆكه‌كانی تێدایه.
سه‌رۆكی ئه‌نیستتۆی په‌ی ره‌خنه له‌لایه‌نه سیاسیه‌كانی هەرێم گرتوه به‌وه‌ی هه‌وڵی جددیان نه‌داوه بۆ پاككردنه‌وه‌ی لیستی ناوی ده‌نگده‌رانی هه‌رێم له ناوی ساخته و دوباره و مردو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان به‌رژه‌وه‌ندییان له‌وه‌دایه ئه‌و لیسته خاوێن نه‌كرێته‌وه تا كورسی زیاتر بهێنن.