د. شۆڕش حاجی: گۆڕان بۆ چاكسازی چوە ناو حكومەتەوە

(سبەى):

د. شۆڕش حاجی، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان، جەخت لەوە دەکاتەوە؛ كشانەوەی بزوتنەوەى گۆڕان لە حكومەت راستگۆیی بزوتنەوەکە نیشاندەدات و دەڵێت:”ئێمە بۆ پلە ‌و پۆست نەچوبوینە ناو حکومەتەوە”.

د. شۆڕش حاجی لە بەرنامەی دیداری ئەمڕۆی کەناڵى (کەى ئێن ئێن)دا كە هۆکارى بڕیارى کشانەوەى بزوتنەوەى گۆڕانى لە کابینەى هەشتى حکومەت خستەڕو، رایگەیاند؛ بۆیە كشاینەوە، چونكە دەسەڵاتداران ئامادەنەبون تۆزقاڵێك گۆڕانكاری ئەنجامبدەن ‌و گوێ لە داواكاری هاوڵاتیان بگرن.

جەختیشدەكاتەوە؛ بزوتنەوەی گۆڕان بۆ وەرگرتنی پلە ‌و پۆست نەچوە ناو حكومەتەوە، بەڵکو بە ئامانجی ئەنجامدانی چاكسازی بەشداری كرد.

هەروەک لە بەشێكی دیکەى قسەكانیدا رایگەیاند؛ وەك بزوتنەوەی گۆڕان لە ئەمڕۆوە ئامادەن بۆ هەڵژاردن، چونكە هەمو روداوەكان سەلماندیان كە گۆڕان راستگۆبوە لەگەڵ پرەنسیپەكانی خۆیدا.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە