هەرێم بەهەمو مەرجەکانی بەغدا رازی دەبێت

(سبەی):

دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان بەسەرجەم مەرجەکانی بەغدا رازی بون بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ و لەوانەش رادەستکردنی سەرجەم دەروازە سنوریی و فڕۆکەخانەکان.

چەند سەرچاوەیەکی حکومەتی عێراق، وەڵامی ئەرێنیان بەدەستگەیشتوە لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانەوە بۆ رازی بون بەسەرجەم مەرجەکانی بەغدا بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ و دانوستانەکانی نێوان هەردولا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان.

لیوا سەعد مەعن، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکان و بەرپرسی دۆسیەی ئەمنی کەرکوک رایگەیاند: دەسەڵاتی فیدراڵی لەسەرجەم ناوچەکانی وڵات دەسەپێنرێت لە زاخۆوە تا فاو.

هاوکات، ئیحسان شەمەری راوێژکاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئاشکرای کرد؛ لەسەر بنەمای وەڵامەکانی هەرێمی کوردستان کە پابەندی خۆیان بە دەستورەوە نیشانداوە بۆ کۆتایی هێنان بە کێشە و ناکۆکییەکان، پەیام و نامەی نوێ گەیشتون لەهەرێمەوە کە بەسەرجەم مەرجەکانی بەغدا رازین، لەوانە رادەستکردنی سەرجەم دەروازە سنورییەکان لەگەڵ ئێران و تورکیا و رادەستکردنی فڕۆکەخانەکان بە دەسەڵاتی ناوەندی.

ئاماژەی بەوەشکرد؛ پەیامەکانی دەسەڵاتدارانی هەرێم ئەم خاڵانەی لەخۆگرتوە:

  • رادەستکردنی دەروازە و خاڵە سنورییەکان لەگەڵ ئێران و تورکیا
  • پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵا بۆ رێکخستنی کاری دەروازە وشکانی و گومرگ و فڕۆکەخانەکان.
  • لیژنەکە وەرەقەی کاری بەپێی دەستور و دەسەڵاتەکانی حکومەتی ناوەندی ئامادەکردوە و چاوەڕوانی وەفدی حکومی و هونەریی هەرێمی کوردستانە.
  • پێکهێنانی لیژنەی دو قۆلی بۆ وردبینی لیستی فەرمانبەرانی کەرتی پەروەردە و خوێندن و تەندروستی لە حکومەتی هەرێم.
  • دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێمی کوردستان.
  • بانگهێشت کردنی فەرمانبەرانی حکومەتی ناوەندی کە لە هەرێم کاردەکەن بۆ بەغدا و ئەنجامدانی کۆبوەوە لەگەڵیان.
  • راپرسی هەرێمی کوردستان (ریفراندۆم) بوەتە بەشێک لە رابردو.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە