(سبەی):
لە روداوێکی تەقەکردندا، گەنجێک دو خوشکی خۆی دەکوژێت و زاواکەی بریندار دەکات.
رائید عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند: نێوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممه لەگەڕەکی سەدماڵی قەزای کەلار گەنجێک بەدەمانچە تەقە لەخوشک و زاوایەکی دەکات بەهۆیەوە دو خوشکی خۆی دەکوژێت و زاواکەی بریندار دەکات.
ئاماژەی بەوەکرد؛ دوای گەیشتنی مەفرەزەکانی پۆلیسی فریاکەوتنی کەلار و گەیاندنی تەرم و بریندارەکان بۆ بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار چارسەری پێویست بۆ بریندارەکە کراوە.
وتەبێژی پۆلیس رایگەیاند: تائیستا رون نیە هۆکاری روداوەکە چی بوە و پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردوە، بەڵام تاوانبار هەڵاتوە و گەڕان بەدوای تاوانبارەکەدا دەستی پێکردوە.