(سبەی):
به‌رپرسانی ئه‌نجومه‌نی بادینان و هه‌ولێر وازهێنانی خۆیان له جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ راگه‌یاند.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئیبراهیم عه‌باس، به‌رپرسی پێشوی ئه‌نجومه‌نی نه‌وه‌ی نوێ له هه‌ولێر و شیروان شێروانی، به‌رپرسی پێشوی ئه‌نجومه‌نی نه‌وه‌ی نوێ له بادینان رایانگەیاند؛ له‌دوای خۆپیشاندانه‌كانه‌وه هه‌ڵوێستی جوڵانه‌وه‌كه به قازانجی حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات گۆڕاوه و ئه‌وه‌ش گومانی لای ئه‌وان دروستكردوه.
ئاماژەیان بەوەشکرد، به‌شێكی دیکەی ناڕەزایەتی ئەوان بۆ ئاماده‌كاریه‌كانی ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌نجامدانی كۆنگره کە وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن: چه‌ند كه‌سێك پێشتر ده‌ستنیشانكراون له كۆنگره‌كه ده‌ربچن له‌ناو رێكخستنه‌كاندانین و له‌ناو پرۆژه گه‌شتیاری و كۆمپانیا‌و كه‌ناڵه‌كاندا كارده‌كه‌ن.