(سبەی):
یه‌كێك له كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی شكستی حوكمڕانی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردودا بریتیی بوه له تێكه‌ڵكه‌ڵكردنی ژیانی خه‌ڵك به پرسه سیاسییه‌كان و به‌كارهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له پێناو خواسته حیزبی و شه‌خسییه‌كاندا، ئێستا كه وه‌فدی هاوبه‌شی چه‌ند هێزێكی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌چنه به‌غدا، بۆ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و شكستانه‌یه كه له (15) ساڵی رابردودا ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان توشی خه‌ڵكیان كردوه.
وه‌فدی گۆڕان و كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانی داوا له به‌غدا ده‌كه‌ن پرسی موچه و بژێویی خه‌ڵكی كوردستان تێكه‌ڵ به ململانێ سیاسییه‌كان نه‌كرێت و ژیانی ئاسایی بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان.
له‌دوای ریفراندۆمه‌وه خه‌ڵك چاوه‌ڕێی ده‌رچه‌یه‌كن كه ژیانی ئاساییان بۆ بگێڕێته‌وه و كۆتایی به‌و بارگرژیه بێت كه له هه‌مو بواره جیاجیاكان بۆیان دروست بوه و دۆخی ئابوری و دارایی و پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌جارێك ئیفلیجبون و حكومه‌تی هه‌رێمیش نه‌ك ئاماده‌نیه دان به شكستی خۆیدا بنێت و راده‌ستی ئه‌مری واقیع بێت و ده‌ستله‌كار بكێشێته‌وه، تا ئێستاش له ئاستی ناوخۆدا وه‌ك سه‌ركه‌وتو خۆی نمایش ده‌كات، له كاتێكدا توانای دابینكردنی چاره‌كه موچه‌شی نیه، كارله‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كات به دانانی باج و سه‌رانه هێنده‌ی تر ژیانی هاوڵاتییان قورستربكات.
له كاتێكدا توانای پێشكه‌شكردنی هیچ خزمه‌تگوزارییه‌كی بۆ خه‌ڵك نیه، هێشتا له نیگه‌رانی و ناڕه‌زاییه و خۆپیشاندانه‌كانی خه‌ڵك نیگه‌رانه و به گێره‌شێوێن و ده‌ستله‌پشته‌وه‌بو تۆمه‌تباریان ده‌كات و مافی ئه‌وه‌شیان پێ ره‌وا نابینێ كه له پێناوی مافه‌سه‌ره‌تاییه‌كانیان ده‌نگی ناڕه‌زایی هه‌ڵببڕن.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ روده‌دات، ده‌ره‌ئه‌نجامی ئه‌و سیاسه‌ته شكستخواردوه‌یه كه هێزه باڵاده‌سته‌كانی هه‌رێم په‌یڕه‌وییان كردوه، سیاسه‌تێك كه هه‌مو شتێك له دیدی حیزب و سه‌ركرده‌كانیان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیانه‌وه بوه، نه‌ك بونیادنانی دامه‌زراوه‌ی نیشتمانی و په‌یوه‌ندیی نیشتمانی، وه‌ك چۆن له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه ناوخۆییه‌كاندا شكستیان هێنا و نه‌یانتوانی ژیانێكی ئاسایی بۆ خه‌ڵك دابین بكه‌ن، له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و به‌دیهێنان و ده‌سته‌به‌ركردنی خواسته نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیش شكستیان هێنا، تا ژیانی خه‌ڵك و ئاینده‌ی سیاسی هه‌رێمیان به‌م رۆژگاره‌گه‌یاند.
سه‌ردانی وه‌فدی گۆڕان و كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانی بۆ به‌غدا بۆ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و شكستانه‌یه كه له (15) ساڵی رابردودا ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان توشی خه‌ڵكیان كردوه.
ئه‌م هه‌وڵه بۆ ئه‌وه‌یه، ئه‌و په‌یامه بدرێت به ده‌سه‌ڵاتداران كه ئیتر خه‌ڵك توانای به‌رگه‌گرتنی به‌دیهێنانی خواست و شكسته‌كانی ئێوه‌ی نیه و سه‌ره‌تایه‌كی نوێیه بۆ گۆڕینی هاوسه‌نگی هێزه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا، چونكه له‌ماوه‌ی چه‌ندین ساڵی رابردودا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ناوخۆدا هه‌مو ژیانی ئابوری هه‌رێمتان قۆرخ كردبو ، له ده‌ره‌وه‌ش خۆتان به نوێنه‌ری پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێم هه‌ژمار ده‌كرد، به‌ڵام دوای نزیكه‌ی سی ساڵ له حوكمڕانی ده‌ركه‌وت كه هه‌مو شتێكتان بۆ خۆتان كردوه و هیچتان بۆ خه‌ڵكی هه‌رێم نه‌كردوه.
ئیتر له‌دوای ئه‌م هه‌مو شكست و له خۆبایی بونه، كاتی ئه‌وه هاتوه هێزه‌كانی تر پێتان بڵێن دانوستان و گفتوگۆ و پرسه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، بۆ كه‌س قۆرخ ناكرێت، خه‌ڵك ئومێدی له ئێوه زیاتری هه‌یه.